Mohammed Baqi Hussein
02 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2016
سكرتێری گشتیی حه‌ج و عومره‌ی ئێران موحسین نه‌زافه‌تی رایگه‌یاند: "راگرتنی گه‌شتی فڕۆكه له ئێرانه‌وه بۆ به‌غدا، سێ رۆژی دیكه‌ش درێژكرایه‌وه".
له‌لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەوالی İSNA، نه‌زافه‌تی رایگه‌یاند: "به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌غداوه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، باری ئه‌منیی ئه‌و شاره هێشتا ئاسایی نه‌بووه‌ته‌وه. له‌به‌رئه‌وه هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌شته‌كانی فڕۆكه له ئێرانه‌وه بۆ به‌غدا سێ رۆژی دیكه‌ش درێژكرایه‌وه. ئێرانییهكانی به‌غداش روویان له نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا كردووه".
سه‌رۆكی ده‌زگای حه‌ج و عومره‌ی ئێران سه‌ید عهوههدی دوێنێ له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، گه‌شته ئاسمانییه‌كانی ئێران بۆ به‌غدا راگیراون.