Hemın Othman Mohammed
02 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2016
سه‌باره‌ت به دووباره جێبه‌جێكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی راگرتنی ئاگربه‌ست له سه‌رتاسه‌ری سووریادا و گه‌یاندنی هاوكارییە مرۆییه‌كان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیری رایگه‌یاند: "چاوه‌ڕێی هاوكاریی ده‌كه‌ین له رووسیا. هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانین رژێمی سووریا گوێ له رووسیا بگرێت و پابه‌ندی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بێت".
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به بابه‌تی سووریا، كیری له شاری جنێڤی پایتەختی سویسرا له‌گه‌ڵ هاوتا ئوردنییه‌كه‌ی ناسر جوبهح-دا كۆبووه‌وه.
كیری باسی له‌وه كرد كه راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ رووسیا گفتوگۆیان كردووه له‌باره‌ی ئه‌و توندوتیژییه‌ی له سووریا درێژه‌ی هه‌یه و گوتی: "ئومێدمان ئه‌وه‌یه به‌ره‌وپێشچوون هه‌بێت، له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا باس له دووباره جێبه‌جێكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی راگرتنی ئاگربه‌ست ده‌كرێت له سه‌رتاسه‌ری سووریادا، له‌گه‌ڵ گه‌یاندنی هاوكارییە مرۆییه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه جێبه‌جێ نه‌كرا و ناكرێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كانی سووریادا له جنێڤ هه‌وڵه‌كان بۆ راگرتنی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان درێژه‌ی هه‌یه و گوتی: "چاوه‌ڕوانین رژێمی سووریا گوێ له رووسیا بگرێت و پابه‌ندی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بێت".