Mohammed Baqi Hussein
18 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2016
ده‌یان كه‌س له لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌غدا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و داوای دەستلەکار کێشانەوەی وه‌زیری ده‌ره‌وه ئیبراهیم جه‌عفه‌رییان كرد.
خۆپیشانده‌ران ئه‌و تهلبهندهیان تێپەڕاند کە له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دانرابوو و له‌به‌رده‌م ده‌رگای وه‌زاره‌ته‌كه‌دا كۆبوونه‌وه.
خۆپیشانده‌رێك به‌ناوی ناسر عه‌واد بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو گوتی: "له‌سه‌ر بانگه‌وازی سه‌ركرده‌مان سه‌در، له‌به‌رده‌م ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كاندا چالاكی ئه‌نجامده‌ده‌ین تا وه‌زیره‌كان ده‌ست لهدهردهكێشنهوه. ته‌نها حكوومه‌تێكی ته‌كنۆكرات كه بتوانێت به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵی بێته‌وه ده‌توانێت ئه‌م وڵاته رزگاربكات. متمانه به هیچ كام له سیاسییه‌كان و وه‌زیره‌كان ناكه‌ین".
له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كه‌دا هێزه ئه‌منییه‌كان رێوشوێنی توندیان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه گرته‌به‌ر.
خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری سه‌در، له‌به‌رده‌م هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی پلاندادان، ناوخۆ و رۆشنبیریشدا گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزدا له به‌غدای پایته‌خت، رێوشوێنی ئه‌منیی توند گیرایه‌به‌ر. هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌غدا به‌بیانووی پاراستنی سه‌ركرده‌ی شیعه مه‌زهه‌ب موقته‌دا سه‌در كه له مه‌یدانی ته‌حریر خێمه‌ی هه‌ڵداوه و خۆپیشاندان ئه‌نجامده‌دات، هه‌موو رێگاكانی مه‌یدانه‌كه‌ی به‌ڕووی هاتووچۆدا داخست.