Sangar Hamad Azeez
03 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2016
سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمانان، یوسف قەرزاوی جەختی کردەوە لەوەی کە سەدان ساڵە تورکیا خزمەتی ئایینی ئیسلام دەکات و گوتی: "بەهۆی خزمەتکردنی ئیسلام، هەوڵی کودەتاچییەکان شکستی هێنا، و مەرامەکانیان نەهاتە دی".
لە میانی گوتارێکیدا لە چوارچێوەی گردبوونەوەکانی هاووڵاتییان لە مەیدانی مەولانا لە شاری قۆنیا لە دژی کودەتا سەربازییەکەی تورکیا کە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچییەکان ئەنجامدرا، سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمانان، یوسف قەرزاوی گوتی: "گەلی تورکیا هەموو یەک هەڵوێست بوو وڵاتانی مسوڵمانیش لە دژی کودەتاکە وەستانەوە".
قەرزاوی تیشکی خستە سەرئەوەی کە لە ئایینی ئیسلامدا جیاکاری نییە و گوتی: "هیچ کۆمەڵگایەک لەسەرووی کۆمەڵگایەکی دیکەوە نییە، ئیسلام هەموو چین و لایەک بۆ یەکگرتوویی بانگ دەکات، تورکیا سەدان ساڵە بە یەکگرتوویی ماوەتەوە و یەکپارچەیی و یەکگرتوویش لە سایەی ئایینی ئیسلامەوە بووە، گەلی تورکیا لە دژی تێکدانی وشەی یەکگرتوویی وەستایەوە و پارێزگاری لە بەهاکانی ئیسلام کرد".
ناوبراو گوتی:" برای خۆشەویستم بەرێز رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە پێویستی یارمەتدانی یەکتر کرد، ئەوەیش پرینسیپەکانی ئیسلامە، سەرکۆماری تورکیا بەردەوام جگە لە داواکردن لە جێبەجێکردنی پرینسیپەکای ئیسلام داوای شتێکی دیکەی نەکردووە".
قەرزای درێژەی بە گوتەکانی دا و گوتی: "تورکیا سەدان ساڵە خزمەتی ئایینی ئیسلام دەکات، بەهۆی خزمەتکردنی ئیسلامەوە بوو کە هەوڵی کودەتاچییەکان شکستی هێنا و مەرامەکانیان نەهاتە دی، باشە چۆن دەتوانن ئاوا ناپاکی ئەنجام بدەن؟ چۆن دەستیان دەچێتە کوشتنی هاووڵاتییان؟ عەقڵ قبووڵی ناکات؟ نزا بۆ هەمووتان دەکەم، کۆبوونەوەتان لێرە ئینشائەڵڵا بە تاعەت هەژمار دەکرێت، نزاتان بۆ دەکەم کە خوا ئایندەتان گەشتر بکات".