Mohammed Baqi Hussein
26 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2016
ئیستانبوڵ - AA
گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی جهانی، له‌یدی گاگا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داوای نزای بۆ لێقه‌وماوانی جه‌نگی سووریا كرد.
له‌یدی گاگا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نزیكه‌ی 64 ملیۆن هه‌واداری هه‌یه، له‌په‌یامێكیدا كه به هاشتاگی PrayForSyria بڵاوكرده‌وه، داوایكردووه هه‌مووان ته‌ماشای ئه‌و گرته ڤیدیۆییه بكه‌ن كه بڵاویكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "وه‌ك منداڵ بیربكه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر خۆشتانبوێت، وه‌ڵامه‌كه‌ی زۆر ئاسانه".
ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی کە له‌یدی گاگا بڵاویكردووه‌ته‌وه، دیمه‌نی عومرانی ته‌مه‌ن 5 ساڵی سووری كه له‌ناو داروپه‌ردووی ماڵه‌كه‌یاندا رزگاركرا، له‌گه‌ڵ ئه‌لێكسی ته‌مه‌ن 6 ساڵی دانیشتووی شاری نیویۆركی تێدایه كه له نامه‌یه‌كیدا بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما رایگه‌یاندووه ده‌یه‌وێت عومران بكاته برای خۆی.
ئه‌مه كورته‌یه‌كه له نامه‌كه‌ی ئه‌لێكس كه بۆ ئۆبامای نووسیوه و له ماڵپه‌ڕی كۆشكی سپیشدا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
"سه‌رۆك ئۆبامای خۆشه‌ویست، ئه‌و منداڵه‌ت لهیادە كه له سووریا خرایه ناو ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن؟ تكایه ده‌توانی ئه‌و بهێنیت بۆ ماڵه‌كه‌ی ئێمه؟ له‌ڕێگای ته‌نیشت پاركه‌كه‌دا به ئاڵا و گوڵ و میزه‌ڵانی ره‌نگاوڕه‌نگه‌وه چاوه‌ڕێتان ده‌كه‌ین. ده‌بینه خێزان بۆ ئه‌و. ئه‌ویش ده‌بێته برای ئێمه. كاسرینی خوشكم په‌پووله و خاڵخاڵۆكه‌ی بۆ كۆده‌كاته‌وه. له‌خوێندنگه هاوڕێیه‌كی سووریم هه‌یه. ناوی عومه‌ره. هه‌میشه پێكه‌وه یاری ده‌كه‌ین. ئه‌و بۆ ئاهه‌نگی یادی له‌دایكبوونمان بانگهێشت ده‌كه‌ین. ئه‌ویش ئێمه فێری زمانه‌كه‌ی خۆی ده‌كات."