Muhammet Ali Kemal
04 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره- AA
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌ی نێوان ئۆباما و ئه‌ردۆغاندا، سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ هه‌ردوو هێرشه تیرۆریستییه‌که‌ی شه‌وی سه‌ری ساڵ له ئیستانبوڵ و ئه‌وه‌ی 17ی مانگی رابردوو له قەیسهری، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی سه‌رکۆماری تورکیا کرد.
به‌پێی ئه‌و بەیاننامەیهی کە له‌لایه‌ن ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری تورکیاوه بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئۆباما و ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداوه.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا، سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ هه‌ردوو هێرشه تیرۆریستییه‌که‌ی شه‌وی سه‌ری ساڵ له ئیستانبوڵ و ئه‌وه‌ی 17ی مانگی رابردوو له قەیسهری، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی سه‌رکۆماری تورکیا کرد.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختیان کردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر کاری هاوبەشی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا.
سه‌رۆکی ئه‌مریکا، باراک ئۆباما هه‌وڵه‌کانی تورکیای سه‌باره‌ت به گشتگیرکردنی ئاگربه‌ست تاوه‌کو هه‌موو سووریا بگرێته‌وه و ته‌قه‌لاکانی ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ کاره‌کته‌ره‌کانی ناوچه‌که‌دا به‌مه‌به‌ستی ده‌ستکردنه‌وه بهدانوستانه سیاسییه‌کانی نێوان رژێم و هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن، به‌رز نرخاندووه.
- هاریکاریی چڕ‌وپڕ له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆره‌وه
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌ی نێوانیاندا ئۆباما و ئه‌ردۆغان دوایین به‌ره‌وپێشچوونه‌کانی دژی داعش له‌هه‌ریه‌ک له سووریا و عێراق خراونه به‌ر باس و هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که پێویسته هاریکاریی چڕوپڕی نێوانیان له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وام بێت.
له‌باره‌ی کێشه‌ی قوبرسه‌وه ئۆباما و ئه‌ردۆغان هیوایان خواست دانوستانه‌کانی که له‌ئێستادا به‌ڕێوه‌ده‌چن، ببێته مایه‌ی یه‌کێتیی دوورگه‌که له‌سه‌ر بنه‌مای دوو کۆمه‌ڵگه‌ی جیاواز.