AA
22 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2019
تاران - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌باس موسه‌وی رایگه‌یاند "هیوادارین كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ده‌ستوور ببێت به ده‌ستپێكێك بۆ هه‌نگاونانی بنه‌ڕه‌تی له قۆناغی سیاسیی‌دا كه ده‌سته‌به‌ری چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا بكات. ئێران به هه‌موو توانایه‌وه پشتیوانی له قۆناغی سیاسیی سووریا ده‌كات".
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، موسه‌وی باسی له دانوستانه‌كانی نێوان سعوودیه و ئێران، لیژنه‌ی ده‌ستووری سووریا و ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیی كرد.
موسه‌وی ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ده‌ستووری سووریا له 30ی تشرینی یه‌كه‌م له شاری جنێڤی سویسرا ئه‌نجامده‌درێت و گوتی: "هیوادارین كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ده‌ستوور ببێت به ده‌ستپێكێك بۆ هه‌نگاونانی بنه‌ڕه‌تی له قۆناغی سیاسیی‌دا كه ده‌سته‌به‌ری چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا بكات. ده‌بێت له قۆناغی سیاسیی‌دا هه‌نگاوی دروست و به‌هێز بنرێت. ئێران به هه‌موو توانایه‌وه پشتیوانی له قۆناغی سیاسیی سووریا ده‌كات".
- "ئه‌و نیگه‌رانیه ئه‌منییانه‌ی توركیا مایه‌ی تێگه‌یشتنه"
موسه‌وی باسی له‌وه كرد كه ئێران پشتیوانی له پێكهێنانی لیژنه‌كه و قۆناغی ئاماده‌كاری كردووه و هیوای خواست پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه كاریگه‌ری نه‌رێنیی نه‌كاته سه‌ر ئاماده‌كاریی ده‌ستوور.
عه‌باس موسه‌وی باسی له‌وه كرد ئێران كه وڵاتێكی كاریگه‌ره له قۆناغی ئاستانا و یه‌كێكه له وڵاتانی گهرهنتیكاری ئاگربه‌ست له سووریا، هه‌ر له سه‌ره‌تای قه‌یرانی باكووری سووریاوه رۆڵێكی ئه‌رێنیی گێڕاوه بۆ ئه‌وه‌ی گرژییه‌كه بخرێته چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌رێمییانه‌ی هه‌ن و گوتی: "داوامان له توركیا كرد خۆی به‌دوور بگرێت له په‌نابردن بۆ رێگای سه‌ربازیی. توركیا پشتبه‌ستن به‌و نیگه‌رانییه ئه‌منییانه‌ی هه‌یه‌تی ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی كرد و رایگه‌یاند كه ئه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتییه. ئه‌و نیگه‌رانییه ئه‌منییانه‌ی توركیا مایه‌ی تێگه‌یشتنه، به‌ڵام چاره‌سه‌ری ئه‌وه به هه‌نگاوی سه‌ربازیی نابینێت".
موسه‌وی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئێران چاره‌سه‌ر به دانوستان، دیالۆگ و رێگای ئاشتییانه ده‌بینێت و هه‌وڵ و ته‌قه‌لای داوه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه به دانوستان له نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت و گوتی: "ئێران نیگه‌رانییه‌كانی سووریا و توركیا ده‌ڕه‌وێنێته‌وه، هاوكاری گه‌لان ده‌بێت و به‌شداری هه‌ر جۆره هه‌وڵێك ده‌كات كه باوه‌ڕی وایه خزمه‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی ده‌كات. ئێران له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان گفتوگۆ ده‌كات و هاوكار ده‌بێت له نزیككردنه‌وه‌یان له یه‌كتری".
- "كه‌مبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان ئێران و سعوودیه سوودی بۆ جیهان ده‌بێت"
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی له‌وه كرد كه ئێران و سعوودیه به دوو وڵاتی گرنگ ناسراون له ناوچه‌كه و جیهانی ئیسلامی‌دا، له‌به‌رئه‌وه ناكۆكییه‌كانی نێوانیان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوچه‌كه دروست ده‌كات و گوتی: "ناكۆكییه‌كانی نێوان ئێران و سعوودیه كه‌م ده‌كه‌ن، دانوستان ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌كان بڕه‌وێته‌وه ئه‌وا سوودی ده‌بێت هه‌م بۆ هه‌ردوو وڵات، هه‌م ناوچه‌كه و هه‌میش جیهان".
موسه‌وی باسی له‌وه كرد ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌یانه‌وێت بۆچوونه‌كانی ئێران و سعوودیه له یه‌كتری نزیك بكه‌ونه‌وه، گرژی كه‌مبێته‌وه و دادگه‌ریه نه‌رێنییه‌كان بڕه‌ونه‌وه به نیاز باشی دانوستانیان له‌گه‌ڵ كردوون و تارانیش ئه‌رێنیانه پێشوازی له‌و هه‌وڵ و ته‌قه‌لایانه كردووه و گوتی: "ئێران ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌م له رێگه‌ی نێوه‌ندگیر و هه‌میش راسته‌وخۆ، ئاماده‌ی دانوستانه له‌گه‌ڵ سعوودیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی ئێستا هه‌ن. ئێران باسی له‌وه كرد كه ئاماده‌ی گفتوگۆیه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ره‌وشه‌ی ئێستا هه‌یه له لایه‌ن وڵاتانی سێیه‌مه‌وه خراپ به‌كارنه‌هێنرێت. ستایشی هه‌وڵ و ته‌قه‌لای وڵاتان ده‌كه‌ین له‌و باره‌یه‌وه".
موسه‌وی ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه پلانی هه‌وڵی ئاشتی هورموش كه ئێران رایگه‌یاندووه سعوودیه‌شی گرتووه‌ته‌وه و داوای له حكوومه‌تی ریاز كرد به سه‌رنجه‌وه له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و پلانه بكۆڵێته‌وه و گوتی: "ده‌توانین چ له چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانه یان پرۆژه‌ی دیكه‌دا له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و فراوان ئه‌نجام بده‌ین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری و ئارامی".