كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان و پوتین
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌ڕه‌خسێنێت، به شێوه‌یه‌كی زۆر باشتر تاوتوێی ئاشتی بكرێت.
Ankara
سۆچی – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌ڕه‌خسێنێت، به شێوه‌یه‌كی زۆر باشتر تاوتوێی ئاشتی بكرێت.
كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی ئه‌ردۆغان و پوتین له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له سۆچی كاتژمێر ١٣:٢٨ ده‌ستیپێكرد.
له به‌شی كراوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌ردۆغان سوپاسی پوتین-ی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه بانگهێشتنامه‌كه پوتین سوودبه‌خشه له كاتێكدا ناوچه‌كه به قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت و گوتی: "به‌ر له‌و قۆناغه‌ش هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه شتی به‌سوودمان باسكردووه. له‌مباره‌یه‌وه ده‌رفه‌تی تاوتوێكردنی ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت له كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و شاندی هه‌ردوولادا ده‌ڕه‌خسێت. له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌رفه‌تی زۆر باش ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی".
شاندی یاوه‌ری ئه‌ردۆغان پێكهاتوون له وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی، به‌رات ئاڵبایراك و وه‌زیری به‌رگریی، خولوسی ئاكار و سه‌رۆكی میت، هاكان فیدان.
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگه‌یاند، ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا و توركیا هاوكار ده‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه.
له میانی ئه‌و به‌شه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له سۆچی كه كراوه‌بوو به‌ڕووی راگه‌یاندکاراندا، پوتین لێدوانی دا.
پوتین ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ره‌وشی سووریا زۆر سه‌خته و رایگه‌یاند "جموجۆڵی زۆر گۆڕاو له‌باره‌ی ناوچه‌كه هه‌یه و ئاگاداری ئه‌وه‌ین. له‌و باوه‌ڕه‌دام کە ئه‌م كۆبوونه‌وه و راوێژکردنە زۆر به‌سوود ده‌بێت".
پوتین باسی له په‌یوه‌ندی باشی رووسیا و توركیا كرد و رایگه‌یاند ''لەو باوەڕدام کە ئەو ئاستەی لە پەیوەندییەکان لەم چەند ساڵەی دواییدا پێیگەیشتووین، یارمەتیدەر دەبێت بۆ چارەسەرکردنی تەواوی ئەو کێشانەی ئەمڕۆ لە ناوچەکەماندا هەن''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان:
-''لە ئێران هەندێک دەنگی لەرزۆک هەن. سەرەتا دەبوو روحانی ئەمانەی بێدەنگ بکردایە. ئەمە من و هەموو برادەرانی لەگەڵمن بێزار دەکات''.
- "لە ٣-٤ی تشرینی دووەمدا لووتکەی سەرکردەکانی ناتۆ لە لەندەن بەرێوەدەچێت. پێش لووتکەی سەرکردەکان یان دواتر دەکرێت کۆبوونەوەیەکی لەو چەشنە ئەنجام بدرێت".
ئەنقەرە-AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، ''لە ئێران هەندێک دەنگی لەرزۆک هەن. سەرەتا دەبوو روحانی ئەمانەی بێدەنگ بکردایە. ئەمە من و هەموو برادەرانی لەگەڵمن بێزار دەکات".
ئەردۆغان پێش بەڕێکەوتنی بۆ شاری سۆچی لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست.
لە کۆنگرەکەدا ئەردۆغان وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە و لەبارەی ئەو لێدوانانەی لە ئێران دەدرێن لەسەر ناوچەی ئارام گوتی:
"هەڵبەت هەندێک لێدوان کە لە ئێران دەدرێت بەڕاستی منی نیگەران کردووە. لە راستیدا لەو ماوە کورتەدا، واتا ١٥-٢٠ ساڵ پێشتر لەبارەی پرسی ئەو چەکانەی کڵاوەی ئەتۆمییان هەیە هەموو جیهان دەزانێت هەڵوێستی ئەردۆغان لەبارەی ئێرانەوە چییە. ئێمە هەموو ئەو هەڵوێستەمان سەرەڕای هەموو شتێک نواند، بەڵام ئێران بەداخەوە دەنگی لەرزۆکی لێدێت. نەک لە بەڕێز روحانی-یەوە، جگە لە هاوەڵانی کاری روحانی، چەند دەنگێکی لەرزۆک دێت. هەڵبەت لەسەرەتاوە دەبوو بەڕێز روحانی بێدەنگی بکردنایە. ئەمە جگە لە خۆم هەموو هاوەڵانی کاری منی بێزار کردووە".
ئەردۆغان لەبارەی رێککەوتنی سۆچی-یەوە کە سێ وڵات لایەنین گوتی:
"لێرە رووسیا هەیە، تورکیا هەیە، ئێران هەیە. ئێمە ئەم پرۆسەیە چۆن بەڕێوەدەبەین؟ رێککەوتنی سۆچی کە بە پرۆسەی ئاستانا دەستیپێکرد و ئێستاش بەردەوامە، ئایا هاوبەشی دەکەن، چی دەڵێن بیڵێن، بەم چەشنە ناپاکی لە یەکتر دەکرێت؟ بەداخەوە ئەوانەی دەکرێن هەڵەن. راست نین. لەم پرۆسەیەدا من بەڕاستی و بەجددی ئیدانەیان دەکەم".
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا تیرۆریستان لە کاتی کشانەوەیاندا چەکەکانیان دەبەن یان نا؟ سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان گوتی: ''خۆیان چۆن دەیبەن. تەنها ئەوانەی کە پێیان دەگوازرێتەوە دەتوانن هەڵی بگرن، ئەوانەی ناتوانن بیگوێزنەوە هەمووی لە کۆگاکاندا دەمێنێتەوە. لەم بارەیەوە هەموو جۆرە ئامادەکاریەکمان کردووە، دەیکەین. هەڵبەت هێنانی ئەمانە ئاسانە،بەڵام دەرکردنیان لێرە هێندە ئاسان نییە.''
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە ئەندامانی سوپای تورکیا لەگەڵ موخاتیبە ئەمریکیەکانیان بەردەوامن لە گفتوگۆکانیان و گوتی:
"هەڵبەت لێرە چەکی قورس و سووکی لێیە. ئێمە جارێکی تر لە پشت ئەو لێدوانانەوەین کە پێشتر لەم بارەیەوە داومانە. لەکاتێکدا لە سەردانەکەیان بۆ ئەنقەرە لەگەڵ بەڕێز پێنس و بەڕێز پۆمپیۆ-ش ئەمە باس کراوە. سووربوونمان لەسەر ئەو پرسە بەردەوامیی هەیە. ئەوەی دەتوانن بیبەن دەیبەن، ئەوە جیایە،بەڵام ئەوەی دەمێنێتەوە لە کاتی کێوماڵکردنی ناوچەکەدا کۆی دەکەینەوە".
لەبارەی ئەگەری ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی چوارقۆڵی لەگەڵ سەرکۆماری فەڕەنسا، ئێمانوێل ماکرۆن و راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسۆن، ئەردۆغان گوتی:
لە راستیدا پلانێکی وەها لەئارادا نییە، بەڵام رۆژی پێشتر لەگەڵ بەڕێز بۆریس جۆنسۆن گفتوگۆیەکمان هەبوو. لەم گفتوگۆیەدا خۆیان داواکاریەکیان پێشکەش کرد. گوتی 'چی دەڵێن بۆ گفتوگۆیەکی لەو چەشنە؟. منیش بەخۆیانم گوت کە دەکرێت کۆبوونەوەیەکی لەو چەشنە بکرێت، بەڵام من مەرجم هەیە بۆ ئەمە. دەکرێت ئەم کۆبوونەوەیە لە ئیستانبوڵ بکرێت. یان لە ئورفا، عەنتاپ لە یەکێک لەم شارانەدا ئەنجام بدرێت. لەوبارەیەوە گوتی 'ئەوکات با لەگەڵ خۆیاندا قسە بکەم. دواتر لەگەڵ ئێوەدا قسە دەکەمەوە' دواتر گوتمان ئەگەر بەدوای ئەڵتەرناتیڤێکدا دەگەڕێن ئەوکات لە ٣-٤ی تشرینی دووەمدا لووتکەی سەرکردەکانی ناتۆ لە لەندەن بەرێوەدەچێت. پێش لووتکەی سەرکردەکان یان دواتر دەکرێت کۆبوونەوەیەکی لەو چەشنە ئەنجام بدرێت".