Mohammed Baqi Hussein
18 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2016
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانه‌ی به‌شداریكردنیدا له چالاكییه‌كی هه‌فته‌ی مه‌ولوودا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی كاروباری ئاینییه‌وه رێكخرابوو، وتارێكی پێشكه‌شكرد.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌موو مهولوودێك به‌هارێكی نوێیه بۆ مسوڵمانان.
ئه‌ردۆغان گوتی: "به‌داخه‌وه هه‌وڵده‌درێت بۆ گۆڕینی بههارهكانمان به زستان و وشككرنی ئومێده‌كانمان به‌رله‌وه سه‌وزبن. به‌شێك له‌وانه‌ی به‌م كارانه هه‌ڵده‌ستن، له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ره‌وه ده‌یانناسین. له‌مێژووی هه‌زار ساڵه‌ی ناوچهكهشماندا هه‌میشه ئه‌وانه له‌به‌رابه‌ر ههوڵهكانماندابوون. به‌داخه‌وه وه‌ك له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا بوونی هه‌بووه، له‌م سه‌رده‌مه‌شدا كه‌سانێك كه خۆیان به مسوڵمان ده‌زانن، خزمه‌ت به هه‌مان مه‌به‌ست ده‌كه‌ن. سته‌می ئه‌وانه‌ی كه داعش، بۆكۆ حه‌رام و قاعیده به‌ناوی ئیسلامه‌وه به‌كارده‌هێنن، هه‌میشه رووی له مسوڵمانانه. ئه‌و زیانه‌ی ئه‌م رێكخراوه تیرۆرستییانه به ئیسلامیان گه‌یاندووه، سه‌رسه‌ختترین دووژمنانی ئیسلام نه‌یانتوانیوه پێی بگه‌یه‌نن".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا، "ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ناوی جیهاده‌وه شه‌ڕده‌كه‌ن، شوێنكه‌وتووی ئه‌بو لهههبن".
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ئه‌مانه شوێنكه‌وته‌ی ئه‌بو لهههبن كه سووریا و عێراق و ئه‌فریقا و هه‌موو جیهان ده‌گه‌ڕێن. ئه‌گه‌ر لێیان پرسیت ده‌ڵێن جیهاد ده‌كه‌ین. بێگومان هه‌رگیز جیهاد تیرۆر نییه. جیهاد دامه‌زراندنی رێكخراوی تیرۆریستی و سته‌مكردن نییه له مسوڵمانان و كوشتنی بێتاوانان. جیهاد زیندووكردنه‌وه و بنیاتنانه. ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر باس له جیهادی راسته‌قینه بكرێت، جیهاد بریتییه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و فیتنه و جههالهتهیهك كه دوژمنانی ئیسلام و مسوڵمانان دروستیان كردووه. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ن، ناڵێم جیهاد كوشتنی ئه‌و تیرۆریستانه‌یه، ده‌ڵێم له‌ناوبردنی ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌یه كه ئه‌وانه‌ی په‌یداكردووه".