Rewa Mahmut Hasan
18 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2016
لەشاری ئیستانبوڵ و لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکاندا دژ بە پێکهاتەی دەوڵەتی هاوتەریب (جەماعەتی گولەن) ٨٨ کەس دەستبەسەر کران.
دوای ئەوەی کە داواکاری گشتی ئانادۆڵو داوای لێپێچینەوەی کردبوو لەسەر پرسی پێکهاتەی دەوڵەتی هاوتەریب و رێکخراوی فەتحوڵاچی، لەژێر رۆشنایی ئەو لێکۆڵینەوەیەدا بریاری دەستگیر کردنی ١٤٠ کەس دەرچوو کە هەندێکیان بەبڕی ٥٠ ملیۆن پاڵپشتی دارایی ئەو پێکهاتەیەیان کردووە.
لە چوارچێوەی بڕیارەکەدا ئۆپەراسیۆنێکی هاوکات ئەنجام درا لە ئیستانبوڵ و تێیدا ٨٨ کەس دەستبەسەر کران و ئۆپەراسیۆنەکە هێشتا بەردەوامی هەیە.