Hemın Othman Mohammed
18 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2016
شاری مێژوویی شوعه‌یب له ئورفا كه به شاری پێغه‌مبه‌ران ناسراوه و ده‌گێڕنه‌وه پێغه‌مبه‌ر شوعه‌یبی تێدا ژیاوه و شوێنی دیداری حه‌زره‌تی مووسایه، به دیمه‌نه كه‌له‌پوورییه‌كانی له چاوه‌ڕوانی گه‌شتیاراندایه.
ئه‌و شوێنه‌واره كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی ئۆزكهنتی سه‌ربه شارۆچكه‌ی هاران و 80 كم له ئورفاوه دووره، گومانده‌كرێت له سه‌رده‌می رۆمییەکاندا دروستكرابێت.
بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌شكه‌وت و راڕه‌و له شاری مێژوویی شوعه‌یب، بۆته رێگای مێژوویی گه‌شتیاران.
منداڵانی ناوچه‌كه، پێشوازی له‌و گه‌شتیارانه ده‌كه‌ن كه روو له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن مێژووی شاره‌كه و چیرۆكی حه‌زره‌تی شوعه‌یبیان بۆ بگێڕنه‌وه.
پرۆفیسۆر د. مه‌همه‌ت ئۆنال، سه‌رۆكی به‌شی شوێنه‌وارناسی كۆلێجی هونه‌ری زانكۆی هاران، باس له‌وه ده‌كات كه شاری شوعه‌یب له ئیمپراتۆریه‌تی رۆم-ه‌وه ماوه‌ته‌وه.
ئۆنال، باس له‌وه ده‌كات كه به‌شێكی پێكهاته‌ی شاره‌كه به‌مه‌به‌ستی ئاینی دروستكراوه، ژێرخانهكانیشی وه‌ك کۆگا، گه‌نجینه و گۆڕستان به‌كارهێنراوه.