Mazın Asad
19 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی به بۆنه‌ی 19ی ئایار رۆژی یادكردنی ئاتاتورك و جه‌ژنی گه‌نجان و وه‌رزش، به‌رنامه‌یه‌كی رێكخست و تێدا گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه خه‌باتی شه‌ڕی رزگاریی له شه‌ڕی مهلازگیرتهوه درێژه‌ی درێژه‌ی هه‌یه و راشیگه‌یاند شه‌ڕی رزگاریی توركیا به ته‌نها بێ شه‌ڕی باڵكان، شه‌ڕی چاناككه و كوتول عه‌ماره له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م، به‌ره‌ی فه‌ڵه‌ستین و قەفقاز و به‌رهه‌ڵستكاری مه‌دینه بیری لێناكرێته‌وه.
سه‌ركۆماری توركیا روونیشی كرده‌وه كه 19ی ئایار یه‌كه‌م هه‌نگاوی دامه‌زراندنی كۆماری توركیا بووه، به‌ڵام ئه‌م خه‌باته هێشتا ته‌واو نه‌بووه و ته‌واویش نابێت و زیاتر گوتیشی: "كاتێك سه‌یری رابردوو ده‌كه‌ین و كاتێك ته‌نها سه‌یری مێژووی 93 ساڵ كۆماریی ده‌كه‌ین، له ژێر وێنه و ناوی جیا، ده‌بینین كه خه‌باتی سه‌ربه‌خۆییمان درێژه‌ی هه‌یه. پێشهاته‌كانی باڵكان، قافقاسیا، باكوور و رۆژهه‌ڵاتمان گشتیان له رابردو و ئێستاشدا په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه هه‌یه. كاتێك سه‌یری برا گه‌نجه‌كانم ده‌كه‌م ره‌نگه 21 ساڵی رابردوویان وه‌بیر نه‌هێته‌وه. ئایا دوو ساڵ له‌وه‌پێش توركیایه‌كی چۆن هه‌بوو؟ ژیانی ئه‌م دۆخه شتێكی جیاوازه و خوێندنه‌وه‌شی شتێكی جیاوازه. 20 ساڵ له‌وه‌پێش خاوه‌نی توركیایه‌كی چۆن بووین. ئایا ئه‌مڕۆ خاوه‌ن توركیایه‌كی چۆنین و له‌گه‌ڵ دراوسێكانماندا خاوه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كی چۆنین؟ كێ ده‌ڵێت په‌یوه‌ندیمان به رووداوه‌كانی سووریا، عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه نییه؟ كێ ئاماژه به‌وه ده‌كات كه په‌یوه‌ندیمان به پێشهاتهكاتی لیبیا و باكووری ئه‌فریقا نییه؟ كێ ده‌ڵێت په‌یوه‌ندیمان به گۆڕانكارییه‌كانی ده‌ریای ره‌ش، سپی و ئیجه نییه؟ ده‌توانن ئه‌م ئه‌لقه‌یه له باشووری ئاسیاوه تاوه‌كو رۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورووپا فراوان بكه‌نه‌وه. ئێمه حه‌ق و چانسێكی وامان نییه كه نه پشت له ناوچه‌كه و نه له جیهان بكه‌ین. به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتمان گه‌وره‌یه، ئهركیشمان قورسه".