Rewa Mahmut Hasan
07 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2017
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بریتانیا، تێریزا مای باسیان لە پرسی قوبرس کرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا وەرگیراون، لەپەیوەنديیە تەلەفۆنیەکەدا سەرۆکوەزیرانی بریتانیا پرسە و سەرخۆشی خۆی ئاراستەی گەلی تورکیا کردووە.
مای ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکانی ئیستانبوڵ و ئیزمیری کردووە، پرسەی خۆی گەیاندووەتە کەسوکاری قوربانیەکان و گەلی تورکیا، هاوکات پاڵپشتی خۆی بۆگەلی تورکیا لە رووبەروو بوونەوەی تیرۆردا دووپاتکردووەتەوە.
لەو پەیوەنديیە تەلەفۆنیەدا هەردوولا باسیان لە پرسی قوبرس کردووە و، سەرۆکوەزیرانی بریتانیا تێریزا مای سەبارەت بە بابەتی قوبرس پشتیوانی خۆی بۆ تورکیا دووپاتکردەوە و هیوای خواست کە ئەو رێککەوتنەی لە بارەی دورگەکانەوە لە چەند رۆژی ئایندەدا لە جنێڤ ئەنجام دەدرێت ببیتە هۆکارێک بۆ چارەسەرێکی هەمیشەیی".