Mohammed Baqi Hussein
24 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2015
ئیستانبوڵ
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی ئێرانی له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له‌كاتی پارككردنی فڕۆكه‌كه‌دا نه‌یتوانی بوه‌ستێته‌وه و خۆی به به‌ربه‌سته كۆنكریتییهكاندا كێشا. به‌شی پێشه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه زیانی به‌ركه‌وت و سه‌رنشینانی گوازرانه‌وه. سه‌رنشینه‌كان به پاس گه‌یه‌نرانه به‌شی گه‌شته‌کانی نێوده‌وڵه‌تی و دوای كۆنترۆڵی پارسپۆرتهكانیان، جانتاكانیان وه‌رگرته‌وه.
یه‌كێك له سه‌رنشینان به‌ناوی حوسه‌ین ره‌زایی ده‌ڵێت، فڕۆكه‌كه دوای نیشتنه‌وه‌ی به‌خێراییه‌كی زۆر رۆیشتووه و نه‌یتوانیوه بوه‌ستێته‌وه و خۆی به به‌ربه‌سته‌كه‌دا كێشاوه.
ره‌زایی دەڵێت: "دواتر فڕۆكه‌كه به‌ر پاسه‌كه كه‌وت، ئێمه دواتر تێگه‌یشتین چی رووی داوه".
خاتوو نهستەران میهماندار یه‌كێكی دیكه‌یه له سه‌رنشینان و رایده‌گه‌یه‌نێت كه كاتی رووداوه‌كه نه‌یانزانیوه چی ده‌گوزه‌رێت.
میهماندار ده‌ڵێت كاتی گه‌شته‌كه هه‌موو شتێك ئاسایی بووه و به‌ڵام دواتر فڕۆكه‌كه ده‌ستی به خزان كردووه و فڕۆكه‌وانه‌كه‌ش پێی راگه‌یاندوون كه كێشه‌یه‌ك هه‌یه.
ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی سه‌رنشینان نیو سه‌عاتی خایاند و هه‌ستیان به ترس و دڵه‌ڕاوكی كردبوو.
هاوكات لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه كرا و راگه‌یه‌نرا به‌هۆی كارنه‌كردنی سیستمی هایدرۆلیكی وه‌ستێنه‌ری فڕۆكه‌كه‌وه نه‌توانراوه فڕۆكه‌كه بوه‌ستێنرێت و خۆی به به‌ربه‌سته‌كه‌دا كێشاوه.