Mohammed Baqi Hussein
10 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2017
فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك كه به‌هۆی به‌فر بارینه‌وه گه‌شته ئاسمانییەکانی راگرتبوو، گه‌شته‌كانی ده‌ست پێكرده‌وه.
فڕۆكه‌خانه‌كه كه به‌هۆی به‌فر بارین و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی بینه‌وه بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر گه‌شته‌كانی هه‌ڵپه‌ساردبوو، گه‌شته ناوخۆییه‌كان و به‌شێك له گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ده‌ستپێكرده‌وه.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ جموجوڵی نێو فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌ستی پێكرده‌وه.
هێڵی ئاسمانیی توركی به‌تانی و ساندویچی به‌سه‌ر ئه‌و گه‌شتیارانه‌دا دابه‌شكرد كه به‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گهشتهكانیهوه له‌فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك مابوونه‌وه.
هه‌روه‌ها هێڵه‌كه به‌شێك له گهشتیارهكانیشی له میوانخانه‌كان نیشتهجێكردبوو.