Selma Kasap,Muhammet Ali Kemal
10 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2017
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: ''ئەوانەی کە تادوێنێ بەرەنگاربوونەوەی داعش کاری هەرە لەپێشینەیان بوو، بەوردی چاودێریی ئەوە دەکەین کە ئەمڕۆ خەریکە ئەو رێکخراوە دەخەنە ژێر پارێزبەندیی خۆیانەوە. ئەو پرۆژانەی کە بێ لەبەرچاوگرتنی مێژوو، ئایین، نەژاد و پێکهاتەی کو‌لتووریی و تەنها بەپێی پلانەکانی سەر کاغەز بەڕێوەدەبرێن، یەک بەیەک دادەڕمێن. تورکیا لەم گێژاوەدایە و لەوهەوڵی ئەنجامدانی باشتریندایە بۆ خۆی و بۆ براکانیشی''.
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان: "یه‌كه‌م مه‌رجی سه‌ركه‌وتنمان له مه‌یدانی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانماندا، توندوتۆڵكردنی ناوخۆمانه. ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌توانین ئاسایش و ئارامی و خۆشگوزه‌رانی له‌ناو خاكی خۆماندا ده‌سته‌به‌ربكه‌ین، له‌ده‌ره‌وه‌ش نه گوته‌كانمان هیچ به‌هایه‌كی ده‌بێت، نه خاكێك ده‌دۆزینه‌وه كه هه‌نگاوێكی تێدا بنێین. ئه‌وانه‌ی كه رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان دژی وڵاته‌كه‌مان هانده‌ده‌ن، ئه‌مه‌یان ده‌وێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: ''پێویستە لەبەرامبەر ئەندامانی فەتۆ و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکەدا کە دزەیان کردووەتە ناو حکوومەتەوە و دەبنە مایەی کێشە، زۆر بە وریاییەوە مامەڵە بکەین. داماڵینی حکوومەت لەو کەسانەی کە پەیوەندییان بەرێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە هەیە، هێندەی لەناوبردنی ئەو تیرۆریستانە گرنگە کە چەک بەکاردەهێنن. چونکە ئەگەر بەپشتیوانیی یەکێکیان نەبێت، ئەوی دیکەیان مەحاڵە بتوانێت بواری کارکردن بۆ خۆی بڕەخسێنێت''.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "توركیا ناچاره به‌ته‌نها، به‌توانای خۆی و له‌گه‌ڵ رۆڵه‌كانی خۆیدا به‌ره‌نگاری تیرۆر ببێته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رێت. ئه‌وه‌ی له‌م دۆخه تێناگات یان دژی ده‌وه‌ستێته‌وه، چاوی خۆی به‌رامبه‌ر راستییه‌كان داده‌خات. ته‌نیا ئه‌گه‌ر به‌هێزبن تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وه‌ك دۆستایه‌تیی، هاوپه‌یمانیی، په‌یوه‌ندیی باش، پشتیوانیكردن له یه‌كتری و هاریكاری به‌رامبه‌ری ده‌بێت، ئه‌گه‌رنا باوه‌ڕبكه‌ن ته‌نها قسه‌یه. له‌به‌رئه‌وه وه‌ك توركیا ناچارین به‌هێزبین، ده‌بێت وه‌ك وڵات به‌هێزبین، ده‌بێت وه‌ك حكوومه‌ت به‌هێزبین".