Muhammet Ali Kemal
10 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ''ئەوانەی کە تادوێنێ بەرەنگاربوونەوەی داعش کاری هەرە لەپێشینەیان بوو، بەوردی چاودێریی ئەوە دەکەین کە ئەمڕۆ خەریکە ئەو رێکخراوە دەخەنە ژێر پارێزبەندیی خۆیانەوە''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشكی سەرۆکایەتی کۆمار لەگەڵ قایمقامەکاندا کۆبووەوە و گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئەدۆغان باسی لەوەکرد بەرەنگاربوونەوەی داعش لەلایەن تورکیاوە بەردەوامە و گوتی: ''ئەوانەی کە تادوێنێ بەرەنگاربوونەوەی داعش کاری هەرە لەپێشینەیان بوو، بەوردی چاودێری ئەوە دەکەین کە ئەمڕۆ خەریکە ئەو رێکخراوە دەخەنە ژێر پارێزبەندیی خۆیانەوە. ئەو پرۆژانەی کە بێ لەبەرچاوگرتنی مێژوو، ئایین، نەژاد و پێکهاتەی کو‌لتووریی و تەنها بەپێی پلانەکانی سەر کاغەز بەڕێوەدەبرێن، یەک بەیەک دادەڕمێن. تورکیا لەم گێژاوەدایە و لەوهەوڵی ئەنجامدانی باشتریندایە بۆ خۆی و بۆ براکانیشی''.
سەرکۆماری تورکیا لەدرێژەی گوتارەکەیدا گوتى: "یه‌كه‌م مه‌رجی سه‌ركه‌وتنمان له مه‌یدانی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانماندا، توندوتۆڵكردنی ناوخۆمانه. ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌توانین ئاسایش و ئارامی و خۆشگوزه‌رانی له‌ناو خاكی خۆماندا ده‌سته‌به‌ربكه‌ین، له‌ده‌ره‌وه‌ش نه گوته‌كانمان هیچ به‌هایه‌كی ده‌بێت، نه خاكێك ده‌دۆزینه‌وه كه هه‌نگاوێكی تێدا بنێین. ئه‌وانه‌ی كه رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان دژی وڵاته‌كه‌مان هانده‌ده‌ن، ئه‌مه‌یان ده‌وێت".
- ''ده‌بێت وه‌ك وڵات به‌هێزبین''
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "توركیا ناچاره به‌ته‌نها، به‌توانای خۆی و له‌گه‌ڵ رۆڵه‌كانی خۆیدا به‌ره‌نگاری تیرۆر ببێته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ش هه‌موو ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رێت. ئه‌وه‌ی له‌م دۆخه تێناگات یان دژی ده‌وه‌ستێته‌وه، چاوی خۆی به‌رامبه‌ر راستییه‌كان داده‌خات. ته‌نیا ئه‌گه‌ر به‌هێزبن تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وه‌ك دۆستایه‌تیی، هاوپه‌یمانیی، په‌یوه‌ندیی باش، پشتیوانیكردن له یه‌كتری و هاریكاری به‌رامبه‌ری ده‌بێت، ئه‌گه‌رنا باوه‌ڕبكه‌ن ته‌نها قسه‌یه. له‌به‌رئه‌وه وه‌ك توركیا ناچارین به‌هێزبین، ده‌بێت وه‌ك وڵات به‌هێزبین، ده‌بێت وه‌ك حكوومه‌ت به‌هێزبین".
گوتیشی: ''پێویستە لەبەرامبەر ئەندامانی فەتۆ و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکەدا کە دزەیان کردووەتە ناو حکوومەتەوە و دەبنە مایەی کێشە، زۆر بە وریاییەوە مامەڵە بکەین. داماڵینی حکوومەت لەو کەسانەی کە پەیوەندییان بەرێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە هەیە، هێندەی لەناوبردنی ئەو تیرۆریستانە گرنگە کە چەک بەکاردەهێنن. چونکە ئەگەر بەپشتیوانیی یەکێکیان نەبێت، ئەوی دیکەیان مەحاڵە بتوانێت بواری کارکردن بۆ خۆی بڕەخسێنێت''.
لەبارەی رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە ئه‌ردۆغان گوتى: "هه‌موویان دوژمنی وڵات و گه‌له‌كه‌مانن. هه‌موویان خوێن به‌ری چاوی گرتوون و سوێندیان خواردووه له‌هه‌ر هه‌لێكدا وڵاته‌كه‌مان له‌ناوببه‌ن، گرووپگه‌لێكی بكوژن كه ژیری و جه‌سته‌ی خۆیان به‌كرێ داوه. ئه‌مانه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه ساڵانێكه به‌كاریان ده‌هێنن، خوێن‌ڕێژ و دڕنده‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن".
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب گوتیشی: "بیرتان نه‌چێت ئه‌گه‌ر له‌و شوێنانه‌ی تێیدا خزمه‌ت ده‌كه‌ن، پێكهاته‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی تێدابێت، ده‌كرێت به‌هه‌ر جۆرێك بێت تیرۆریستێك رووی چه‌كه‌كه‌ی بكاته ئێوه یان هه‌ر بێتاوانێكی ئه‌م وڵاته. له‌به‌رئه‌وه پێویسته بزانین كه مافی ئه‌وه‌مان نییه ئه‌ركه‌كه‌مان به‌كه‌مته‌رخه‌می و بێ ئاگایی به‌ڕێوه‌ببه‌ین. ئێوه موخاته‌بی یه‌كه‌می بانگه‌وازی سهفهربهلكی میللین. ئێوه گرنگترین به‌رنامه داڕێژەر و جێبه‌جێكاری ئه‌م سهفهربهرلكهن."