Muhammet Ali Kemal
20 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2016
هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش لە گوتەیەکدا لە پەرلەمان جەختی لەوە کردەوە لە ماوەی پرۆسەکانی قەدەغەی هاتوچۆدا لە ژێر ناوی ''بەرەنگاری تیرۆر دەبینەوە'' مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکرێت. ئاماژەی بەوەش کرد بۆ ئەوەی هەموو ئەو پیشێلکارییانەی مافەکانی مرۆڤ نەبیسترێت رێ و شوێنی تایبەت گیراونەتەبەر و گوتی: ''درەنگ یان زوو ئەو قەدەغەی هاتوچۆیانە هەڵدەگیرێن و لێپرسینەوە لە مافی ئەو هاووڵاتییە سڤیلانەی کە کوژراون یەک بە یەک لە چوارچێوەی یاسادا دەکرێت''.
سەڵاحەدین دەمیرتاش ئاماژەی بەوە کرد دەیەوێت زانیارییەکی نوێ باس بکات کە پەرلەمانتاری شرنەخ، فەیسەڵ سارییڵدز پێی راگەیاندووە و گوتی: ''بەڕێز سارییڵدز دوای ئەوەی هەواڵی داوەتە قایمقامی جزیرە کە لەگەڵ خانەوادەی شەش برینداردا دەچن بۆ هێنانەوەی ئەو کەسانە. چەند جارێک بە مۆبایل پەیام بۆ قایمقام دەنێرێت. ئەوەی پێدەڵێت کە ''ئەوان شاندێکی ١٥ کەسین کە لە پەرلەمانتار، سەرۆکی شارەوانی و کەسانی دیکەن پێکهاتوون و دەچنە فڵانە کۆڵانی فیسارە گەڕەک بۆ ئەوەی ئەو بریندارانەی لەسەر زەوی کەوتوون بیانگەیەننە نەخۆشخانە. سەرەڕای ئەمە ئەو ١٥ کەسە بێ چەکە، دەدرێنە بەر دەسترێژی گوللە، ١٠ کەسیان برینداردەبن، لە نێو بریندارەکاندا وێنەگری کەناڵی (İMC) هەیە. هەریەک لە پەرلەمانتارەکە، سەرۆک شارەوانی و کەسەکانی دیکە بەناڕەحەتی و بە ئاستەم دەتوانن گیانی خۆیان لە مردن رزگار بکەن. بریندارەکان خوێنیان لەبەردەڕوات و ناتوانرێت ببرێنە نەخۆشخانە. ئەوانەی بەدەمیانەوە دەچن ئەوانیش برینداردەبن و ناتوانن بچنە نەخۆشخانە. لە ژێرزەمینێکدا چاوەڕوانی ئەوەن ژیانیان رزگاربکرێت. هاوڕێیانمان لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و راوێژکارەکانی قسەیان کردووە. ئەوەمان زانیوە کە تەقە راوەستاوە بەڵام ئامبوڵانس نەچووە بریندارەکان هەڵگرێت و رێگەیان پێ نادرێت''.
ده‌میرتاش، باسی له‌وه كرد كه هێشتا خۆیان له په‌رله‌مان گوێ له‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌گرن كه باس له چاره‌سه‌ر، دیموكراسی و ئاشتی ده‌كه‌ن و گوتی: "شه‌رمه‌زارییه‌كی له‌و شێوه‌یه نابێت. په‌رله‌مان، شوێنێكه سه‌روه‌ری هه‌یه، ناتوانێت هێنده بێده‌نگ بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته گه‌ورانه. چونكه ئیدی نابێته په‌رله‌مانی گه‌ل. گه‌ل ته‌نیا به‌وانه ناوترێت كه ده‌نگیان داوه به ئاك پارتی. په‌رله‌مان ناچالاكه، له ئێستادا بۆته دامه‌زراوه‌یه‌ك كه ته‌ماشای كۆمه‌ڵكوژییه‌كان ده‌كات و پشتیوانی ده‌كات. ئه‌وه شه‌رمه‌زارییه. له سه‌رده‌مانی رابردوودا مافه‌كانی مرۆڤ به قورسی پێشێل كرا به‌ڵام په‌رله‌مان له ناوخۆیدا كۆمیسیۆنی پێك هێنا، چووه سەردانی شوێنی رووداوه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌ی كرد. به‌ڵام له هیچ سه‌رده‌مێكدا به‌هێنده‌ی ئێستا په‌رله‌مانێك پێك نه‌هاتووه كه هاوبه‌شی تاوان بێت. ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت ئه‌وه‌یه كه یه‌ك به یه‌كی په‌رله‌مانتارانی حكوومه‌ت دایمه‌زراندوون، به‌تایبه‌تی له ژێر رۆشنایی فه‌رمانی كۆشكدا و به‌ده‌ر له‌و ئه‌ركه‌ی گه‌ل پێیداون كار ده‌كه‌ن و بوونه‌ته فه‌رمانبه‌ر. فراكسیۆنی هه‌ده‌په پێداگرە له‌سه‌ر كاردانه‌وه‌كانی به‌رامبه‌ر ئه‌و بێ ده‌نگییه‌دا. وا هه‌ست مه‌كه‌ن ئه‌و شتانه له مێژوو نانووسرێته‌وه. تاوانی زۆر قورس ئه‌نجام ده‌درێت. بۆ ئه‌وه‌ی خۆرئاوای توركیا ئاگاداری رووداوه‌كان نه‌بێت په‌رده‌پۆش ده‌كرێن".
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په سەڵاحەدین ده‌میرتاش، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه خۆرئاوای توركیا رووداوه‌كانی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی نهبیستووە و گوتی: "ئێستا هه‌مان شت روو ده‌داته‌وه. مێژوو دووباره ده‌بێته‌وه و سه‌ر له‌نوێ بۆ جارێكی دیكه به قورسی مافه‌كانی مرۆڤ پێشێل ده‌كرێت به‌ڵام خۆرئاوای توركیا بێ ئاگایه له‌وانه و نایانبینێت و نایانبیستێت".
ده‌میرتاش، داوای كرد ده‌ستبه‌جێ یاسای قه‌ده‌غه كردنی هاتوچۆ هه‌ڵبگیرێت و گوتی: "داوا له هه‌موو كه‌سێكی به‌ویژدان ده‌كه‌ین بێته ده‌نگ به‌رامبه‌ر رووداوه‌كان".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌میرتاش باسی له‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ ئه‌فكان ئاڵادا قسه‌ی كردووه و گوتی: "دۆخه‌كه ئاسایی نه‌بۆته‌وه. به‌ڵكو دۆخه‌كه زۆر زۆر مه‌ترسیداره. له ژێر زهمینێكدا 10 بریندار هه‌ن و به‌رده‌وام خوێنیان لێ ده‌ڕوات. ئه‌گه‌ر كه‌سێكیان گیان له‌ده‌ست بدات، ئه‌وە سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆ به‌رپرسیارن".