توركيا, ژيان

بەو خواردنانەی لە سروشتدا دروستیان دەکات شارەکان دەناسێنێت

سروشتدۆستێکی قەیسەری بۆ هەرکوێیەک بچێت چادر هەڵدەدات و خوانی جیاواز دروست دەکات و لە ێگەی هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیدا بڵاودەکاتەوە.

Müzahim Zahid Tüzün  | 22.01.2021 - نوێکردنەوە : 30.05.2021
بەو خواردنانەی لە سروشتدا دروستیان دەکات شارەکان دەناسێنێت

Kayseri

قەیسەری - AA

سروشتدۆستی قەیسەری بەناوی، توغران زەینەل ئاکباغ، ئەو کاتانەی لە دوای ئیشکردن بۆی دەمێنێتەوە بە بێ گوێدان بە شاخ و بەرزایی سەردانی ناوچەکان دەکات و بۆ هەرکوێیەک بچێت چادر هەڵدەدات و خوانی جیاواز دروست دەکات و، هاوکار دەبێت لە ناساندنی زیاتری شارەکە.

ئاکباغ-ی تەمەن ٣٥ ساڵ کە وەک رێبەر لە وەزارەتی وەرزش و لاوان کار دەکات و، لە ئەنقەرە دەژی، لە ساڵی ٢٠٠٠دا ئاشنا دەبێت بە دیدەوانی و لەوەوە حەز و خولیای بۆ سروشت زیاد دەبێت.

ئاکداغ لە رۆژانی پشوودا بە شارەکاندا دەگەڕێت و، خواردنە خۆجێیەکانیان لە سروشتدا ئامادە دەکات و، ڤیدیۆکانیان بڵاو دەکاتەوە، بەشێوەیەک کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیەوە ئەو چالاکیانە بڵاودەکاتەوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاکباغ باسی لەوە کرد کە بۆ سوودوەرگرتن لە کاتە بەتەڵەکانی هەمیشە چادر هەڵدەدات و، گوتی: ''زۆر حەزم لە ژیانی ناو چادرە. دەچووین لەناو چادرەکاندا خواردنمان دروست دەکرد بەڵام ئەوانەمان بڵاونەدەکردەوە. دواتر بڵاوکراوەی کەسانی دیکەم بینی لەو بارەیەوە، منیش بیرمکردەوە کە ئەو خواردنانەی لە چادرەکاندا دروستیان دەکەم بەش بکەم، دەبێت ببمە نموونە. بەو شێوەیە لە ئینستاگرام هەژماری 'Ayı yemeği خوانی مانگ'م دروست کرد. لە ماوەیەکی زۆر کورتدا پشتیوانیەکی زۆرم کۆکردەوە. لە ئێستادا هەزار و ٦٠٠ بڵاوکراوەی خوانی جیاوازم هەیە''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın