توركيا.. شەش هەزار و ٢٨٩ حاڵهتی تووشبوون و ١٥٣ گیانلهدهستدان به كۆرۆنا تۆماركرا
لە تورکیا له ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٦٥ هەزار و ١٠٩ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام شەش هەزار و ٢٨٩ كەس ئەنجامى پشكنينەكەيان پۆزەتيڤ بووە و ١٥٣ كەسيش بەهۆى ڤايرۆسەكەوە گيانیان لەدەستداوە.
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٦٥ هەزار و ١٠٩ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام شەش هەزار و ٢٨٩ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ١٩٣ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ١٦٥ هەزار و ١٠٩ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام شەش هەزار و ٢٨٩ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ١٩٣ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە. و ٧٤٣ نەخۆشيش دەستنيشانكراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی شەش هەزار و ١١٣ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ دوو مليۆن و ٢٩٠ هەزار و ٣٢ كهس بەرزبوويەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٢٨ مليۆن و ٣٢ هەزار و ٥٥٩ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٤١٢ هەزار و ٥٠٥ حاڵهت، گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ٢٤ هەزار و ٦٤٠ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە دوو هەزار و ٧٤ نەخۆشە.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٥،١ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٤٥،٥ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٥٩،٨ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣١،٢ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن هەشت كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.