Dlshad Saifaalddin Ahmed
13 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2017
سلێمانی ـ AA
لە فڕۆکەخانەی سلێمانی، پارێزگار و بەرپرسانی تری حکوومی، ھەروەھا کونسوڵی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان ئامادەبوون، دواتر ھاوکارییەکان رەوانەی قەزای دەربەندیخان دەکرێت.
سەرۆکی دەزگای ئافات، محەمەد گولئۆغلو لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "کۆمەڵێک ھاوکارییمان گەیاندووەتە سلێمانی و لە شەوی رابردووەوە لە ھەوڵداین بۆ کۆکردنەوە و گەیاندنی ھاوکارییەکانمان بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە، ئەمڕۆش تیمێکی تەندروستیمان ھێناوە تا سەردانی ناوچەکە بکەین، ئامادەیی خۆشمان نیشانداوە بۆ یارمەتیدانی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە کە لە ئێرانن".