Özkan Bilgin,Yusuf Soyalp,Hemın Othman Mohammed
02 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2017
وان - AA
له شارۆچكه‌ی باهچه‌سه‌رای وان، به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه ده‌روازه‌ی كاراپهت بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م داخرا.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه كه له دوێنێ شه‌وه‌وه ده‌ستیپێكردووه، ده‌روازه‌ی كاراپهت له‌سه‌ر رێگای وان-باهچه‌سه‌رای كه دوو هه‌زار و 985 مه‌تر له‌ئاست رووی ده‌ریاوه به‌رزه به‌رووی هاتوچۆدا داخراوه و، هاووڵاتیانیش بێچاره ماونه‌ته‌وه.
دوای ناردنی تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌فر بۆ ناوچه‌كه، رێگاكه به‌رووی هاتوچۆدا كرایه‌وه و هاووڵاتیانی گیرخواردووش رزگاركران.
یه‌كێك له ئه‌ندامانی تیمه‌كه به‌ناوی فاتیچ بایار، باسی له‌وه كرد كه به‌رزی ئه‌و به‌فره‌ی له دوێنێوه به‌چڕی ده‌بارێت گه‌یشتووه‌ته یه‌ك مه‌تر و، گوتی: "به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه رێگای وان-باهچه‌سه‌رای بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر داخرا. دوای هه‌وڵێكی زۆر رێگاكه به‌ڕووی هاتوچۆدا كرایه‌وه و، ئه‌و كه‌سانه‌ش رزگاركران كه گیریانخواردبوو. رێگاكه له ئێستادا كراوه‌یه به‌ڵام كاره‌كانی پاككردنه‌وه‌ی رێگاكه له به‌فر درێژه‌ی هه‌یه".