توركيا

تورکیا.. لەکاردوورخستنەوەی سێ سەرۆک شارەوانی گەورەشار

- وەزارەتی ناوخۆی تورکیا سەرۆک شارەوانییەکانی گەورەشارەکانی دیاربەکر، ماردین و وان-ی لە کارەکانیان دوورخستەوە.

Orhan Onur Gemici, Sertaç Bulur, Rewa Mahmood Hasan  | 19.08.2019 - نوێکردنەوە : 20.08.2019
تورکیا.. لەکاردوورخستنەوەی سێ سەرۆک شارەوانی گەورەشار

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا سەرۆک شارەوانییەکانی گەورەشارەکانی دیاربەکر، ماردین و وان-ی لە کارەکانیان دوورخستەوە.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیادا هاتووە کە بە هۆی بوونی لێکۆڵینەوە لەسەریان لەبارەی تۆمەتی تیرۆرەوە لەبری هەریەک لە سەرۆک شارەوانییەکانی گەورەشارەکانی دیاربەکر، وان و ماردین کەسانی تر دانران لە شوێنیان.

لەو چوارچێوەیەدا هەریەک لە سەرۆک شارەوانی گەورەشاری دیاربەکر، عەدنان سەلچوک مزراکلی، سەرۆکی شارەوانی گەورەشاری ماردین، ئەحمەد تورک و سەرۆک شارەوانی گەورەشاری وان، بەدیعە ئۆزگۆکچە ئەرتان لەکارەکانیان دوور خرانەوە.

پارێزگاری دیاربەکر، بەسری گوزەلئۆغڵو لە دیاربەکر، پارێزگاری ماردین، مستەفا یامان لە ماردین و پارێزگاری وان، محەمەد ئەمین بیلمەز لە وان وەک سەرۆکی شارەوانی بە وەکالەت، دەستنیشانکران.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın