Mustafa Hatipoğlu
07 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2023
ئیستانبوڵ-AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاشكرایكرد، یه‌ك ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار كه‌س له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌زنی جه‌ماوه‌ریی ئیستانبوڵدا به‌شدارییان كردووه.
به هاوه‌ڵیی هاوسه‌ره‌كه‌ی، ئه‌مینه ئه‌ردۆغان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌زنی جه‌ماوه‌ریی ئیستانبوڵدا كرد كه له‌لایه‌ن پارته‌كه‌یه‌وه له پاركی گه‌ل له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك، سازكرابوو.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شدارییان له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌زنی جه‌ماوه‌ریی ئیستانبوڵدا كردووه، ئاشكرایكرد، یه‌ك ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار كه‌سن.
سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ١٤ی ئایار و گرنگی ئیستانبوڵ تێیاندا، رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر ئیستانبوڵ بڵێ 'به‌ڵێ' ئه‌م كاره ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئیستانبوڵ بڵێ 'كه‌سانێك خانه‌نشین ده‌كه‌ین' ئه‌م كاره ته‌واو ده‌بێت".
گوتیشی: "ئەو رۆژنامە و گۆڤارانەی ئەورووپا ئێستا چاودێری ئێرە دەکەن، ئاخۆ لە فڕۆکەخانەی ئه‌تاتورک چی روودەدات؟ ئێستا لێرە ئێوە وەڵام دەدەنەوە".
لەبارەی مووچه‌ی خانه‌نشینی له وڵاته‌كه‌ی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "پشت به‌خوا ده‌ستبه‌جێ دوای هه‌ڵبژاردن، رێكارێك سه‌باره‌ت به‌و مووچانه‌ی خانه‌نشینی كه له حه‌وت هه‌زار و ٥٠٠ لیره زیاترن، ده‌گرینه‌به‌ر".
گوتیشی: "كه‌مترین مووچه ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای دۆلار ٣،٥ هێندە زیادكرد و گه‌یاندمانه سه‌روو هه‌شت هه‌زار و ٥٠٠ لیره.به‌پێی پێشهاته‌كان چاو به‌م ژماره‌یه‌دا ده‌خشێنینه‌وه. مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانمان ته‌نها به‌پێی جیاوازیی هه‌ڵاوسان زیاد ناكه‌ین، به‌ڵكو رێژه‌ی خۆشگوزه‌رانیش زیاد ده‌كه‌ین، رۆژی سێ شه‌ممه بۆ رای گشتیی راده‌گه‌یه‌نین".
ئەردۆغان دواتر باسی سیستمی هێڵی ئاسنینی له ئیستانبوڵ كرد و گوتی: "ئێستاش پرۆژەی تونێلی گەورەی ئیستانبوڵ جێبەجێ دەکەین. ئەم پرۆژەیە، لە دوای مارامارای و ئاوراسیا دەبێتە سێیەم تونێل کە بە ژێر گەرووی ئیستانبوڵدا تێپەربێت. له‌رێگه‌ی تونێلی مه‌زنی ئیستانبوڵه‌وه، ١١ سیستمی هێڵی ئاسنین كه رۆژانه ٦،٥ ملیۆن هاووڵاتییمان به‌كاری ده‌هێنێت، پێكه‌وه ده‌به‌ستینه‌وه".
راشیگه‌یاند: "ئەمساڵ سیستمی بەستنەوەی هێڵی ئاسنینی باخچەلیئهڤلەر-کیرازلی، یەنیکاپی-ئینجیرلی-سەفاکۆی، هالکالی-فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ تەواو دەکەین. ساڵی داهاتوو سستەمی شەمەندەفەری ئاڵتونیزادە-بۆسنا تەواو دەکەین، پرۆژەی شەمەندەفەری گەبزە-پردی یاووز سوڵتان سەلیم، فڕۆکەخانە-هاڵکاڵی گەیشتووەتە قۆناغی ته‌نده‌ركردن".