Muhammet Ali Kemal
02 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2017
ئەنقەرە- AA
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم سەبارەت بە گەڕانەوەی سەرکۆماری تورکیا بۆ ناو پارتەکەی، رایگەیاند "ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژووییه بۆ سیاسه‌ت و دیموكراسیی توركیا. له‌سه‌ر بڕیاری گه‌ل، ئیدی ئه‌وانه‌ی وڵات به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، نابێت له‌سه‌رووی گه‌ل و سیاسهتهوهبن. ئه‌مڕۆ پیاوی گه‌ل، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شوێنی خزمه‌تكردنی گه‌ل كه ئاك پارتی-یه".
بینالی یڵدرم لە رێورەسمی ئەندامێتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئاک پارتی، کە لە ناوەندی گشتیی پارتەکە بەڕێوەچوو، گوتەیەکی پێشکەش کرد.
یڵدرم بە گوزارشتی: ''بیرکردن واتە ئارامگرتن، چاوەڕێکردن بۆ ماوەی چەندین ساڵ و مانگ و کاتژمێر. ئەگەر بزانرێت کە دێت، ئەوا چاوەڕێکردن خۆشە. ئیتر ئەمە ئەو ساتەیە کە چاوەڕێمان دەکرد، بەڕێز سەرکۆمارمان، سەرۆکی گشتیی دامەزرێنەری پارتەکەمان، ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە لانەکەی، دەگەڕێتەوە ناو ئاک پارتی'' دەستی پێ کرد و گوتی: ''بەخێرهاتن، شەرافەتمەندتان کردین''.