Mazın Asad
21 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2018
چەناککەلە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا و بریکاری سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، بینالی یڵدرم رایگەیاند: "ئێمە چاومان لە بستێک خاکی سووریا و خاکی هیچ وڵاتێکی دیکە نییە. لە پێناو لەناوبردنی ھەڕەشە ئاشکراکانی سەر وڵاتەکەمان لێرەین. زۆر باش دەزانین چۆن و بە چ شێوەیەک مافی پارێزگاری شەرعی خۆمان بەکاردەھێنین. لە چوارچێوەی یاساکانی نێودەوڵەتی و مافی خۆمان پارێزگاری لە سنوورەکانمان دەکەین".
یڵدرم لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی لقی ئاک پارتی لە شاری چاناککالە گوتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند بێ ھەڵپەساردنی دیموکراسی، سەربەخۆییەکان و یاساکان، ھەنگاوی پێویست بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئەمنییەکان دەنێن.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئاماژەی بەوە دا کە تورکیا ھەروەک لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی باشووری خۆی درێژە بە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون دەدات. گوتیشی: "تاکو ئەنجامێک بەدەست دەھێنرێت و تاوەکو تیرۆریستێکی پەکەکە و داعش بمێنێت بەردەوام دەبێت. ئێمە چاومان لە بستێک خاکی سووریا و خاکی هیچ وڵاتێکی دیکە نییە. لە پێناو لەناوبردنی ھەڕەشە ئاشکراکانی سەر وڵاتەکەمان لێرەین. زۆر باش دەزانین چۆن و بە چ شێوەیەک مافی پارێزگاری شەرعی خۆمان بەکاردەھێنین. لە چوارچێوەی یاساکانی نێودەوڵەتی و مافی خۆمان پارێزگاری لە سنوورەکانمان دەکەین. ھەرگیز رێگە بە پێکھێنانی رێڕەوی تیرۆر لە نزیک سنوورەکانمان نادەین. ھاوکات رێگە بە دامەزراندنی سوپایەکی تیرۆریستی و پڕچەکردنی ئەمانە نادەین".