Mazın Asad
21 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2018
ھاتای - AA
پارێزگاری ھەتای، ئەرداڵ ئاتا لەبارەی کەوتنەخوارەوەی مووشەک لە شارۆچکەی رەیحانلی رایگەیاند: "بەھۆی ئاراستەکردنی مووشەک لە سووریاوە، ٣٧ بریندارمان ھەیە. ٣١ لە بریندارەکان چارەسەریان بۆ کرا و نەخۆشخانەیان بەجێهێشت. چوار لە بریندارەکانیش برینیان قورسە".
ئاتا لە نەخۆشخانەی گشتی رەیحانلی بریندارەکانی بەسەرکردەوە و دواتر لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەوانان رایگەیاند لە رووداوەکەدا ٣٧ کەس بریندار بوون.
پارێزگاری ھەتای ئاماژەی بەوەش دا کە رەوشی تەندروستی چوار لە بریندارەکان نا جێگیرە و گوتیشی: "بەھۆی ئاراستەکردنی مووشەک لە سووریاوە، ٣٧ بریندارمان ھەیە. ٣١ لە بریندارەکان چارەسەریان بۆ کرا و نەخۆشخانەیان بەجێهێشت. چوار لە بریندارەکانیش برینیان قورسە. سێ لە بریندارەکان لە نەخۆشخانەی گشتی ھاتای و یەکێکیش لە نەخۆشخانەی فێرکاری زانکۆی موستەفا کەماڵ چارەسەرییان بۆ دەکرێت. لە ئێستادا لە دوو بریندارەکان لە نەخۆشخانەی رەیحانلی دەمێننەوە و تەندروستیان باشە. لە ماوەیەکی کورتدا ئەوانیش نەخۆشخانە جێدەهێڵن".