Abdullah Shukur
29 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2015
بە نێوەندگیری دەستەی دیپلۆماسی ماف و ئازادییەکانی مرۆڤی تورکیا، لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕی بریندارەکانی ژێر دەستی رژێمی سووریا و ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە، لە ناوچەی فوا ٣٣٨ بریندار و نزیکانیان بە رێگەی دەرگای سنووری جیلوەگۆز ھێنرانە تورکیا.
ھاوکات ئەو ٣٣٨ کەسە کە لە نێویان منداڵ و ئافرەتیش بوونی ھەیە. لە دەرگای سنووری بابولھەوای سووریا پشکنینی پزیشکیان بۆ کرا و پاشان ھێنرانە دەرگای سنووری جیلوەگۆزی تورکیا.
جێگەی باسە بەھۆی ئۆتۆمبێڵی فریاگوزاری تورکیا، برینداران و نزیکانیان رەوانەی فڕۆکەخانەی ھەتای کران و بڕیاریشە بە ھۆی فڕۆکەوە رەوانەوەی لوبنان بکرێن.