İsmihan Özgüven,Halit Demir
24 ئەیلوول 2015•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2015
ھەتای
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆری پەنابەرانی سووری بە جۆش و خرۆشی ئەوەی بۆ سووریا بچن و کەسوکارەکانیان ببینن، روویان لە دەروازەی سنووری جیلڤەگۆز کرد و دوای تەواوبوونی کاری ناونووسین بۆ وڵاتەکەیان گەڕانەوە.
تاوەکو ئێستا نزیکەی سێ ھەزار کەس کاری ناونووسینی تەواو کرد و بۆ سووریا تێپەربووە و ژمارەیەکی زۆریش لە دەروازەی ئەو سنوورە چاوەڕێ دەکەن.
یەکێکی لەو پەنابەرانە بە ناوی مەحمود سەنمان بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند، دوو ساڵ و نیوە شاری حەلەبی جێھێشتووە و لە شاری مەرسین نیشتەجێ بووە و بەھۆی شەڕی ناوخۆی وڵًاتەکەی چەندین ساڵە بۆ سووریا نەگەڕاوەتەوە و گوتیشی: "ئینشەڵا لەم جەژنەدا بۆ وڵاتەکەم دەگەڕێمەوە. تاوەکو ئێستا لەوێدا شەڕ و پێکدادانەکان درێژەی ھەیە، بەڵام بەسەربردنی جەژن لە دووری وڵاتی خۆت زۆر سەختە. ھەموو جەژنێک لە دووری کەسوکار و خزمەکانمان لە تورکیا بەسەر دەبەین. سەرەڕای ئەوەی گیانمان دەخەینە مەترسییەوە بەڵام دەمەوێت تەنانەت جەژنێک بێت لەوێ بەسەری بەرم. لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە لە دەروازەی سنوور چاوەڕێ دەکەین".
یەکێکی دیکەی بە ناوی سارا یوسف تەمەن ٨٥ ساڵ ئاماژەی بەوە دا دوو ساڵە لە تورکیا نیشتەجێ بووە و دەیەوێت بۆ شاری حەما بچێت و لەوێدا چاوی بە کچەکەی بکەوێت و گوتیشی: "ئینشەڵا ئەم جەژنە لە وڵاتەکەم لەگەڵ کەسوکارەکانم بەسەر دەبەم و رووم خۆش دەبێت".
زانراوە بەھۆی تێپەربوونی ژمارەیەکی زۆری پەنابەری سووری قەرەباڵغی لە دەروازەی سنووری جیلڤەگۆز ھاتووەتە ئاراوە و تێپەربوونی ئەو پەنابەرانە بە درێژایی جەژن بەردەوام دەبێت.