ئەنقەرە
ناوچەی ئەنادۆڵوی تورکیا جەژنانە بۆن و بەرامەی خۆشی خواردن و شیرینیی لێ بەرز دەبێتەوە, خانمان پێش جەژن ئامادەباشی دەکەن و سەرقاڵی دروستکردنی شیرینی و خواردنە باوەکانی ناوچەکەیان دەبن, ڕۆژانی جەژنیش پێشکەشی میوان و ئازیزانیانی دەکەن.
ئەمەش ھەندێ شیرینی و چێشتی باوی شارەکانی ناوچەی ئەنادۆڵووە:
- عەنتاب
بەقلاوەی فستقی عەنتەب شیرینییەکی بێ وێنەیە و لە ھەردوو جەژنی قوربان و ڕەمەزاندا لە ھەموو ماڵێکدا دەست دەکەوێت. ھەروەھا یوڤاڵاما خۆراکێکی باوی ئەو شارەیە.
- ھەتای
(کومبە) جۆرە شیرینییەکی تایبەتی ئەم شارەیە و خانمان ڕۆژی پێش جەژن بە سینییە کومبەکانیانەوە بەردەمی فڕنەکانی پێ قەرەباڵەغ دەکەن. ئەم شیرینییە لە شیر و شەکر و کونجی و گوێزی ھیندی و مەحەلەبی دروست دەکرآ.
- ئادانا
شۆربای (یوکسک) کە ئارد, ھێلکە, خوآ، دۆشاوی تەماتە و ھەندێک ترشی تێدایە لەم شارەدا پێشکەشی میوانان دەکرآ.
- ئەرزروم
لە ئەرزرومیش شۆربا و ھەویرەمەنی تایبەت بە جەژن ھەیە، بەڵام جەژنی بآ دۆڵمە بە جەژن دانانرآ لەو شارەدا!
- وان
خوانی جەژنی وان زۆر پڕ و دەوڵەمەندە, چەند جۆرە شیرینی و چێشتێکی تایبەتی وەکو (کەلەدۆش، گروت ئاشی، سەنگەسەر، فاسۆلیا, جلبر، کفتەی جەرگ و باقلاوەی وان) لەسەر خوان ئامادە دەکرێت.
- سەکاریا
خوانی سەکاریا بە (کەشکەک, کڤرم باقلاوە، ئویرە، لوقوم, شامبابا, ئوھود و چەند شیرینییەکی دیکە) دەڕازێنرێتەوە.
ماردین
دۆڵمەی پەراسو باوترین خواردنی شارەکەیە, ماردین بە شاری ئاین و زمانە جیاوازەکان ناسراوە, بۆیە چێشتخانەی ماردین لە جۆری خۆراکدا زۆر دەوڵەمەندە.
- ئەنقەرە
(بورمە, مەلەک, حەلوای جۆراوجۆر) پێش جەژن خانمان بەیەکەوە کۆ دەکاتەوە, بەڵام دۆڵمە دەبێت لە ھەموو ماڵەکاندا ھەبێت.
- ئورفە
کولێرەبەقیمە و کفتەی بەناوبانگ (چی کفتە) دوو خۆراکی نایابی ئورفەن, ئەم شارە بە شاری پێغەمبەران ناسراوە, دەگوترێ (چی کفتە) لە سەردەمی ئیبراھیم پێغەمبەرەوە تا ئێستا خەڵک وازی لێنەھێناوە.
- کارەدەنیز
نھێنی باقلاوەی کارەدەنیز لە بوندوقەکەیدایە, لەپالڕ ئەم پاقلاوەیەدا دۆڵمەی لەھانە, سامتاسا, بۆرەکی لاز و چەند شیرینییەک لەسەر خوانی جەژن ئامادە دەکرێن.
- سیواس
(ئوزیملی چۆربا) خواردنێکە جەژن بەبآ ئەوە بەڕێ ناکرێ, لەم شارەدا جەژنانە زیاتر پاقلەمەنی دەکرێتە چێشت و دەخورێ, خورما و قەیسی وشکیش ھەر دەبێ ھەبن.