ھەولێر
ئەمڕۆ شەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەرێوەبەرایەتی تەندروستی ھەولێر ھەندی زانیاری و رێنمای بۆ رۆژانی پشووی چەژن خستنەڕوو.
بە پێ زانیاریەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە رۆژانی جەژن لە سنووی پارێزگای ھەولێر نزیکە ٣٠ بنکەی تەندروستی و نەخۆشخانە و ئیشکگرەکانی فریاکەوتن بۆ خزمهتكرنی خهڵكی ئامادهكراون و ھەروەھا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بە چەند تیمێکی تایبەت چاودێری ئەو شوێنانە دەکا.
له كۆنگره رۆژنامهوانییهكهدا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر دكتۆر سامان حوسێن بەرزەنجی گوتی: "بهسهدان ئاوارە لە شارەکانی دیکەی عێراق و لە سوریا روویان لە ھەرێمی کوردستانیان کردووە و ئێستا زۆرینەیان نیشتەجێی دهوروبەر و ناو شاری ھەولێرن، ئێمە بە پێویستمان زانی چەند بەرنامەیەکی خۆپارێزی لە لایەن نەخۆشخانە و بنکە تەندروستیەکانمان بۆ رۆژانی چەژن بخهینەڕوو بۆ ئەوەی ھەموو ئەو کەسانەی سەردانی ھەولێر دەکەن رەووشیان تەندروست بێ."
ھەروەھا گوتی: "ھەرچەندە لە رۆژانی پشوی جەژن زۆربەی دەزگاکانی حکومی داخراون، بەڵام زۆربەی دەزگاکانی تەندروستی بۆ خزموتكردنی خەڵک کراوه دهبن ھەر لە پزیشکی پسپۆر و ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەکان و پێشوازی رووداوەکان. ھەروەھا لێژنەیەکی باڵا لە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر پێکھاتووە تا رۆژانە سەردانی مەیدانی لە ھەموو ئەو شوێنانەی کە دەستنیشانکراون بکا تا ئاگادری رەوشی خزمەتگوزاری و دابینکردنی دەرمان و پێداویستی تەندروستی و نەشتەرگەریەکان بن. بنکەکانی تەندروستی ئێشکگیر لە رۆژانی جەژن کراوە دەبن لە ناو شار و دەرەوە، ھەروەھا چەند تیمێکمان بۆ پاراستی تەندروستی نێو شارەکان سەرپەرشتی جێشتخانە و شوێنە گشتیەکان و پشکنینی ئاوی خوادنەوە دەکەن و ھەروەھا تھەموو ئەو خوراکەی لە رێ بازگەکان دێنه ناو ههولێر کۆنترۆلیان دەکەن."
خهڵكی دەتوانن لە رێی ژمارە تهلهفۆنی ١٢٢ی سەنتەری فریاگوزاری خێرا ھەموو کاتێک پەیوەندیان پێوە بکەن بۆ خزمەتگوزاریەکان و ھەروەھا ٢٠ تیمی ئامبولانس لە گەڵ کارمەندی تەندروستی کە ھەموویان راھێنراون بۆ گەیاندنی ھەر حاڵەتێکی لەناکاو پێكهێنراون و لە شوێنی گشتی و گهشتیاری جێگیر دەبن."
لە سەنتەری شاری ھەولێر فریاکەوتنی رۆژھەڵات، فریاکەوتنی رۆژئاوا، ئیمێرجێنسی، نەخۆشخانەی راپەڕین، نەخۆشخانەی لە دیکبوون، سەنتەری دڵ کراوە دەبن.