Sangar Hamad Azeez
09 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم واژۆی لەسەر بڕیاری پشووی جەژنی رەمەزان کرد .
سەرۆکایەتی وەزیرانی تورکیا روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و تێدا رایگەیاند کە سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم، ئه‌و بڕیاره‌ی واژۆ كرد كه رێگه ده‌دات كارمه‌ندانی دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌ت رۆژی یه‌كشه‌ممه 4ی ته‌مووزی داهاتوو مۆڵه‌تی نیو رۆژ و رۆژی هه‌ینی 8ی ته‌مووزی داهاتوو مۆڵه‌تی ته‌واوی ئیداریان بۆ ئه‌ژمار بكرێت.
بەگوێرەی روونکردنەوەکەش، بەمەبەستی ئەوەی خزمەتگوزاری پێویست نەبڕدرێت لە دام و دەزگاکانی حکوومی و هاووڵاتیانیش بتوانن پشوو وەرگرن کەمترین رێژەی کارمەند کار دەکات و بەشێوەیەک کە کارمەندان دەتوانن رۆژی دووشەممە کە دەکاتە رۆژی پێش جەژن، نیو رۆژ مۆڵەت وەرگرن و رۆژی هەینی دواتریش کە دەکاتە چوارەم رۆژی جەژن، تەواوی رۆژەکە مۆڵەت وەرگرن.