قەرس
شاری قەرس یەکێک لە شارە دێرینەکانی لە رۆژھەڵاتی تورکیایە و لە جەژنی قوربان ژمارەیەکی زۆری گەشتیارانی ناوخۆ و بیانی سەردانی شوێنە مێژووییەکانی ئەو شارەیان کرد.
گەشتیارانی بیانی لە وڵاتانی جۆرجیا، ئازەربایجان و ئەرمەنیستان بۆ سەردانی قەرس ھاتبوون و بەپێی ئامارەکانیش ئەم سال ژمارەی گەشتیارانی بیانی لە قەرس بەرزبۆتەوە.
ھاکان دۆخانای بەرێوەبەری فەرمانگەی گەشتوگوزاری لە قەرس بۆ پەیامنێری AA گوتی: بەخۆە لەباری کەش و ھەوا، رۆژانی جەژنی قوربان ژمارەیەکی زۆری گەشتیارانی بیانی سەردانی شاری قەرسیان کرد.
شاری قەرس بە شوێنە مێژووییەکانی ناسراوە و لەکاتی ھاتنی گەشتیاران پێشوازییەکی باشی کردوە و لە ھەمان کاتدا رێورەسمی جەژنی قوربانی پیرۆزیش لە قەرس بۆ گەشتیاران روونکرایەوە.