Sangar Hamad Azeez
13 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2015
شاری قارس یەکێکە لەو شارانەی کە ساڵانە زۆرترین پەلەوەری قازی لێ بەخێو دەکرێت.
ساڵانە دوای بارینی بەفر لەو شارە بەخێوکەرانی ئەو جۆرە پەلەوەرە خۆیان ئامادە دەکەن بۆ پێگەیاندن و فرۆشتنی گۆشتی قاز.
دوای ئەوەی قاز بەفر دەخوات تاموچێژی گۆشتەکەی لە رادەبەدەر دەبێت.
ئەو قازانەی بۆ فرۆشتن ئامادە دەکرێن تەمەنیان لە چەند مانگێک تێناپەڕێت و تەنیا گەنمە شامیان پێ دەدرێت.
مەدینە چیچێک کە یەکێکە لە بەخێوکەرانی پەلەوەری قاز لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "گۆشتی قازی قارس وەک بەرهەمێکی مارکە خواستی لەسەرە. بۆیە ئێمەش تەواوی هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ بەخێوکردنی ئەو پەلەوەرە".
ئەو ئافرەتە گوتی: "دوای ئەوەی کەشوهەوا سارد دەبێت و بەفر دەبارێت، قاز پێدەگات. ئەو قازانەی کە بۆ فرۆشتن ئامادەیان دەکەین، دوای سەربڕینیان، بەشێوەیەکی زۆر جوان و تەندروست پاکیان دەکەینەوە کە تەنیا کوڵانی بمێنێت، ئینجا دەیفرۆشین. گۆشتی قازی قارس لەلایەن هاووڵاتییانی خۆماڵی و بیانی خواستێکی زۆری لەسەرە، هەروەها لە چێشتخانەکان و ئۆتێلەکانیش داوای گۆشتی قازی قارس دەکەن، ئێمە لە وەرزی زستاندا بەم کارە هەوڵ دەدەین خەرجییەکانی خۆمان دابین بکەین".
مەدینە چیچێک لە کۆتاییدا گوتی: "ئەم ساڵ ١٢٠ قازم بەخێو کردووە کە نرخەکانیان بەگوێرەی قەبارەکانیان، لە نێوان ١٠٠ بۆ ١٣٠ لیرە دەبوو".