Ramal Mahmood
25 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2016
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە قەزای کاغزمانی سەربە پارێزگای قەرس لەناو بەفردا ئەنجام درا.
لە شەوی رابردووەوە شەپۆلی بەفربارین لە گوندی کاراکوشی قەزای کاغزمان بەردەوامە، هەرچەند رێککەوتی ئەنجامدانی ئاهەنگەکە لەلایەن جەسیم یڵدز و سورەییا یڵدز دیاریکرابوو، بەڵام ئەوان ئامادە نەبوون بەهۆی بەفربارینەوە ئاهەنگەکە بۆ کاتێکی دیکە دوا بخەن. میوانانیش لەناو بەفر بەشداریی ئاهەنگەکەیان کرد و دەستیان کرد بە هەڵپەڕکێ.
بەهۆی شەپۆلی پڕتاوی بەفربارین لە ناوەندی شارۆچکەی کاغزمان ئۆتۆمبێلەکان بەهێزی بازوو بەرەو پێشەوە پاڵدەنران بۆ ئەوەی بخرێنەوە کار. تیمەکانی شارەوانیش بەردەوامن لە راماڵینی بەفر لەسەر رێگاکان.
کەڵەکەبوونی بەفر لە ساریکامش گەیشتە ٦٥ سانتیمەتر و لە ناوەندی خلیسکەی سەربەفری جبڵتەپەش گەیشتە ٩٠ سانتیمەتر.