Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
25 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2016
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو وێڕای ئاماژەدان بەوەی رووسیا سەرجەم بەڵێنەکانی سەبارەت بە ئاگربەست لە سووریا و کارەکانی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بردووەتەسەر، گوتیشی: ''بەهەمان شێوە تورکیاش بەڵێنەکانی وەدیهێناوە. لەم قۆناغەدا رووسیا و تورکیا بەتایبەت لەم بابەتە ستراتیجییانەدا متمانەیان بەیەکتری هەبووە. هەردوو وڵات لەوە تێگەیشتوون کە دەتوانن متمانە بەیەکتر بکەن''.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو بەشداریی لە کۆبوونەوەی سێیەمی راوێژکاریی موختارەکاندا کرد کە لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی ئانتاڵیاوە لەبەلەک سازکرابوو.
لە کۆبوونەوەکەدا کە 909 موختاری سنووری پارێزگای ئانتالیا ئامادەی بوون، چاوش‌ئۆغڵو گوتارێکی پیشکەش کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان وەبەرهێنان لە تورکیا بەردەوامە و پرۆژە گرنگەکان یەکە یەکە تەواودەکرێن و دەکرێنەوە.
وەزیری درەوەی تورکیا باسی لەوەکرد ئەوان پردی سێیەمیان لە ئیستانبوڵ کردووەتەوە و بەکردنەوەی تونێلی ئەوراسیا خەونی 200 ساڵەی باووباپیرانیان هێناوەتەدی، ئەمە جگە لەوەی یەک یەک هەریەک لەپرۆژە زەبەلاحەکانی وەک گەرووی ئیستانبوڵ، پرۆژەی شەمەندەفەری خێرا لە ئەدیرنە و قەرسەوە و پرۆژەکانی دیکە جێبەجێدەکرێن و دەکرێنەوە.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو جەختی لەوەکردەوە نە لەدەرەوە و نە لەناوەوەی وڵات لەهیچ کەسێک سڵناکەنەوە و بەرەنگاریی هەرکەسێک دەبنەوە کە لەدژیان بوەستێتەوە و رایگەیاند ''هێزمان سەرەتا لەخودا و دواتر لەگەلەکەمان وەردەگرین. لەئێوە، لە موختارەکان، لەگەڕەک و گوندەکان و لە 80 ملیۆن هاووڵاتییمان لە تورکیا وەردەگرین. ئێمە دەزانین مەبەست لە درووست‌کردنی ئاستەنگەکان لەبەردەمماندا چییە. ئەوە دەزانین کە سەقامگیریی لە تورکیا دەکەنە ئامانج و هەرلەبەر ئەوەشە کە دژایەتی سیستمی سەرۆکایەتی کۆمار دەکەن''.
چاوش‌ئۆغڵو ئاشکرای کرد ''بەرەنگاربوونەوەی فەتۆ، پەکەکە و داعش تا کۆتایی بەردەوام دەبێت'' و گوتی: ''بەردەوام دەبین لەبەرەنگاریی لەناوخۆ و لەدەرەوەی سنوورەکانمان. دەڵێن سەربازی تورکیا لە ئەلباب ئیشی چییە. ئەی ئەوە داعشەکەی ئەوێ نییە دێت و هاووڵاتییانی ئێمە دەکاتە ئامانج؟ ئەی هاووڵاتییە سڤیلەکانی عەنتاب و مرۆڤە بێتاوانەکان ناکوژێت؟ لەناو دڵی ئیستانبوڵدا تەقینەوە ئەنجامنادات؟ ئەی بەرپرسیارەتی و ئەرکی من ئەوە نییە کە ئەو ناپاکانە لەهەرکوێ بوون بیاندۆزمەوە و سزایان بدەم؟ بەرەنگاریی پەکەکەی ناپاک لەناو شارەکانیشدا دەبینەوە. ئەوان بەمەردیی رووبەڕووی سەرباز و پۆلیسەکانمان نابنەوە. هەربۆیە لەناو شاخەکان و ئەشکەوتەکاندا بۆردومانیان دەکەین. ئەوان ناپاکن و فەتۆش ناپاکە. ئەوەتا لەپشتەوە تەقەیان لە باڵیۆزی رووسیا، ئاندرێی کارلۆڤ-یان کرد. ئەمە بەتەواوەتی هەڵسوکەوت و ناپاکییەکە کە لەفەتۆ دەوەشێتەوە. هەروەک چۆن هێرش دەکەینە سەر پەکەکە لەدەرەوەی سنوورەکانمان و لە عێراق، پێویستە لەوێ داعش‌یش لەناوبەرین. ئەگەر ئێمە نەچین بۆیان و لەناویان نەبەین، ئەوان بۆمان دێن. بۆ ئەوەی یەکێتیی و یەکپارچەیی خاکی وڵات بپارێزین، بۆ ئەوەی ئەم خاکە کە ئەمانەتی شەهیدەکانمانە بپارێزین، بەردەوام دەبین لەبەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە دوژمنێک''.
وەزیری دەروەی تورکیا جەختی لەوەشکردەوە کە بەرەنگاربوونەوەی فەتۆ لەناوەوە و دەرەوەی وڵات بەردەوامە و گوتی: ''ژمارەیەکی زۆر لەو ناپاکانەمان لەدەرەوەی وڵاتەوە هێنایەوە. ژمارەیەک لە وڵاتان داوایان لێکردووین کە ناوەکانیان بڵاونەکەینەوە. تا ئەمڕۆ زیاتر لە 80 دامەزراوەمان یان وەرگرتووەتەوە یان دامانخستوون''.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو تیشکی خستە سەر ئەوەی کە بەرپرسیارەتی تورکیا تەنها ئەو 80 ملیۆن کەسە ناگرێتەوە کە لەناو 781 هەزار کیلۆمەتر دووجادا دەژین، بەڵکو مافی هاووڵاتییانی تورکیا لەدەرەوەی وڵات، هاونەژاد و ئەو کۆمەڵگەیانەی خزمەتییان لەگەڵ تورکیادا هەیە، دەگرێتەوە و رایگەیاند ''بەرپرسیارەتی نزیکەی دوو ملیار باوەڕدار لەئەستۆی ئێمەدایە''.
ناوبراو باسی له‌وه كرد كه هیچ وڵاتێكی دیكه جگه له توركیا له‌خه‌می ئه‌و 50 هه‌زار كه‌سه‌دا نه‌بووه كه له حه‌له‌ب له‌ژێر بۆردومانه‌كاندا قهتیسكراون و گوتی: "ئه‌گه‌ر ئێمه بێده‌نگبین له گه‌مارۆدان، بۆردومان كردن، كوشتن، برسیكردن و سته‌ملێكردنی ئه‌و مرۆڤانه، ئه‌وكاته شه‌رمه‌زاری موسوڵمانێتی و مرۆڤایهتییهكهشمان ده‌بین. له‌جه‌نگی چاناككالهده كه به‌رگری له چاناككاله كرا، شه‌ش هه‌زار خه‌ڵكی حه‌له‌بی لێ‌بوو. له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر ئێمه له سته‌مكردن له حه‌له‌بییه‌كان بێده‌نگبین، مێژوو نامانبوورێت. ناتوانین له‌م دنیا و له‌و دنیاش باجه‌كه‌ی بده‌ین".
چاوشئۆغڵوو رایگه‌یاند توركیا له‌پێناو ئاشتی بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی سووریا كارده‌كات نه‌ك ته‌نها خه‌ڵكی حه‌له‌ب و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌وپێناوه‌دا سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باراک ئۆباما و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگیلا مێركڵ و سه‌ركرده‌ی وڵاتانی دیكه‌دا چاوپێكه‌وتن و په‌یوه‌ندی ئه‌نجامده‌دات و خۆیشی له‌گه‌ڵ موخاتهبهكانیدا له‌هه‌وڵی دیپلۆماسیدایه.
ناوبراو جه‌ختیكرده‌وه كه توركیا هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تایبه‌تی نییه له‌و باره‌وه و ته‌نها له‌پێناو مرۆڤایه‌تیدا هه‌وڵده‌دات.
چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختیكرده‌وه كه توركیا خاوه‌نی به‌هێزترین ئابووریی جیهان نییه، به‌ڵام زۆرترین هه‌وڵ ده‌دات له‌پێناو مرۆڤایه‌تیدا و ته‌نها له ساڵی رابردوودا 3،2 ملیار دۆلاری بۆ یارمه‌تیی مرۆیی و 3،9 ملیار دۆلاری بۆ یارمه‌تیی گه‌شه‌پێدان خه‌رجكردووه.
- "رووسیا له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆیه‌تی"
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، هه‌وڵی زۆر دراوه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ رووسیا و به‌ربه‌سته‌كان یه‌ك یه‌ك تێپه‌ڕیون و گوتی: "به‌ڵام له‌پێناو بازرگانیدا ده‌ستبه‌رداری بنه‌ماكانمان نه‌بووین. به‌تایبه‌تی مرۆڤایه‌تی. له‌باره‌ی سووریاوه ره‌خنه له رووسیا و وڵاتانی دیكه‌ش ده‌گرین. به‌تایبه‌تی مافی خۆمانه ره‌خنه له‌و وڵاتانه بگرین كه چه‌كدار ده‌نێرن بۆ پشتگیریی رژێمی سووریا. به‌ڵام به‌م دواییه له‌باره‌ی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و گه‌یاندنی یارمه‌تیی مرۆیی بۆ خه‌ڵكی سووریا و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست له سووریادا، رووسیا له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆیه‌تی. ته‌نانه‌ت هۆشداریی داوه‌ته ئه‌وانه‌ی ئاگربه‌سته‌كه پێشێل ده‌كه‌ن. به‌هه‌مان شێوه توركیاش له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆیه‌تی. له‌م قۆناغه‌دا رووسیا و توركیا له‌م بابه‌ته ستراتیجییانه‌دا متمانه‌یان به‌یه‌كتری كردووه. تێگه‌یشتوون له‌وه‌ی كه ده‌توانن متمانه به‌یه‌كتری بكه‌ن. له‌قۆناغی داهاتوودا ته‌واوی به‌ربه‌سته‌كان له‌به‌رده‌م بازرگانیی سه‌وزه و میوه و هه‌موو پێداویستییه‌كانی دیكه‌دا هه‌ڵده‌گیرێت. ده‌توانین ئه‌مه به جووتیاره‌كانمان رابگه‌یه‌نین. له‌به‌رئه‌وه درێژه به دیداره‌كانمان ده‌ده‌ین. شه‌و و رۆژ كارده‌كه‌ین بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان. ئێمه ده‌خوازین، هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان هه‌ڵبگیرێن به‌شێوازێك كه شیاوی دۆستایه‌تی و مرۆڤایه‌تی بێت".