Süleyman Elçin,???
09 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2019
ئانتاڵیا – AA
له ماڵێكدا له ئانتاڵیا ته‌رمی چوار سه‌ر خێزان دۆزرایه‌وه كه دووانیان منداڵن.
كه‌سوكاری ئه‌و خانه‌واده‌یه دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌و خانه‌واده‌یه نازانن كه له گه‌ڕه‌كی كۆنیائاڵتی سیتهلهر له ئانتاڵیا ده‌ژین، پۆلیس ئاگادارده‌كه‌نه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی پۆلیس ده‌گه‌نه ماڵه‌كه ته‌رمی چوار سه‌ر خێزان ده‌دۆزنه‌وه كه دووانیان منداڵن و ته‌مه‌نیان دوو ساڵ و حه‌وت ساڵانه.
به‌هۆی كاریگه‌ری بۆنی ناو خانووه‌كه‌وه ره‌وشی ته‌ندروستی سێ پۆلیس و سێ كارمه‌ندی ته‌ندروستی تێكچوو و گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه. تیمێكی په‌یوه‌ندیدار له ئافیۆنحیسارهوه بانگهێشتی شوێنی رووداوه‌كه كرا. كۆڵانه‌كه به رووی هاتوچۆدا داخرا.
له‌وانه‌یه هۆكاری رووداوه‌كه خۆكوژی بێت.