توركيا

لێدوانی سەرداواکاری گشتیی دەربارەی دۆسیەی داخستنی هەدەپە

- وا بڕیارە دادگای دەستووریی لە ماوەی ١٥ رۆژدا، خوێندنەوە بۆ دۆسیەکە بکات و بڕیار لەسەر پەسەندکردن یان پەسەندنەکردنی بدات.

Hatice Özdemir Tosun  | 10.06.2021 - نوێکردنەوە : 13.06.2021
لێدوانی سەرداواکاری گشتیی دەربارەی دۆسیەی داخستنی هەدەپە

Antalya

ئانتالیا - AA

سەرداواکاری گشتیی دادگای باڵای تورکیا، بەکر شاهین ئەوەی ئاشکرا کرد کە دۆسیەی داخستنی هەدەپە-یان ئامادە کردووە و پێشکەشی دادگای دەستوورییان کردووە.

بەکر شاهین لە شاری ئانتالیا و لە دوای بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی "بەرەنگاربوونەوەی ئەو رێکخراوە تاوانکارییانەی سنوورەکانی وڵاتیان بەزاندووە"، لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا و دەربارەی دۆسیەی داخستنی هەدەپە، رایگەیاند "دۆسیەی سکاڵانامەکەمان ئامادە کردووە و خستوومانەتە بەردەست دادگای دەستووریی. لەئێستاشدا دادگای دەستووریی ماوەی ١٥ رۆژی هەیە بۆ ئەوەی خوێندنەوە بۆ دۆسیەکە بکات".

ناوبراو گوتیشی: "ئێمە هەرچییەکمان لە توانادابووبێت کردومانە. سەرجەم بڕیار، دۆسیە و لێدوانەکانی بەرپرسانی هەدەپە-مان وەک بەڵگە خستووەتە ناو دۆسیەکەوە کە ٨٤٣ لاپەڕەیە. تیایدا داوا کراوە قەدەغەی کاری سیاسیی بخرێتە سەر ٤٥١ کەس و رێوشوێنی پێویستیش لە بەرامبەر هەژمارە بانکییەکانی هەدەپە بگیردرێتەبەر".

واش بڕیارە دادگای دەستووریی لە ماوەی ١٥ رۆژدا، خوێندنەوە بۆ دۆسیەکە بکات و بڕیار لەسەر پەسەندکردن یان پەسەندنەکردنی بدات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın