ئه‌ردۆغان: "توركیا له‌نێو وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆدا له ریزبه‌ندی پێنج یه‌كه‌مه‌كاندایه"
سه‌ركۆماری توركیا، دوای به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی بورهانییه شه‌هریبان خاتون له ناوچه‌ی ئوسكوداری ئیستانبوڵ، نوێژی هه‌ینیشی هه‌ر له‌وێ ئه‌نجام دا. دوای ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینیش بۆ میدیاكاران دوا.
Istanbul
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه توركیا یه‌كێكه له‌و وڵاته به‌هێزانه‌ی له‌نێو وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆدا له ریزبه‌ندی پێنج یه‌كه‌مه‌كاندایه، رایگه‌یاند: "لە لووتکەی ناتۆ-دا هەلی ئەوەمان دەبێت لەگەڵ بەڕێز بایدن دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا- ئەمریکا گفتوگۆ بکەین".
سه‌ركۆماری توركیا، دوای به‌شداریكردن له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی بورهانییه شه‌هریبان خاتون له ناوچه‌ی ئوسكوداری ئیستانبوڵ، نوێژی هه‌ینیشی هه‌ر له‌وێ ئه‌نجام دا. دوای ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینیش بۆ میدیاكاران دوا.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ كه ١٤ی ئه‌م مانگه له بڕۆكسڵ به‌ڕێوه ده‌چێت، گوتی: "توركیا یه‌كێكه له‌و وڵاته به‌هێزانه‌ی له‌نێو وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆدا له ریزبه‌ندی پێنج یه‌كه‌مه‌كاندایه. لە لووتکەی ناتۆ-دا هەلی ئەوەمان دەبێت لەگەڵ بەڕێز بایدن دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا- ئەمریکا گفتوگۆ بکەین. لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ ماکرۆن هەلی ئەوەمان دەبێت دەربارەی لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و فەڕەنسا گفتوگۆ بکەین".
ئەردۆغان له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسین له توركیا گوتی: "لە قۆناغی ئێستادا ڤاکسینمان بۆ زیاتر لە ٣٢ ملیۆن کەس بەکارهێناوە، لە لایەکی دیکەشەوە دۆزی زیاتری ڤاکسینمان بۆدێت".
سه‌ركۆماری توركیا سه‌باره‌ت به ئازه‌ربایجانیش گوتی: "له‌گه‌ڵ ئیلهام عه‌لیێڤی برام له شوشا یه‌كتر ده‌بینین و رێككه‌وتننامه‌یه‌ك واژوو ده‌كه‌ین. رێككه‌وتننامه‌یه‌كی به‌رفراوان ده‌بێت له‌نێوان توركیا و ئازه‌ربایجان. لە پرسی ئەو مینانەی کە ئەرمینیا چاندوونی، ئێمە داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین، بێن و پشتیوانیمان بکەن تا هەرچی زووترە ئەم کێشەیە چارەسەربکەین".
ئه‌ردۆغان تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان به خێرایی ده‌ست به هه‌ڵمه‌تێك بۆ کەرتی گه‌شتیاریی ده‌كه‌ن.