سياسەت, جيهان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئیمارات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لەسەر بانگهێشتی فەرمیی جێنشینی ئەبوزەبی، گەیشتە ئیمارات.

Sarmand Hameed  | 11.06.2021 - نوێکردنەوە : 12.06.2021
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئیمارات

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، لەسەر بانگهێشتی فەرمی جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئیمارات، محەمەد بن زائید ئال نەهیان گەیشتە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات.

له‌گه‌ڵ گەیشتنی بۆ ئەبوزەبی، نێچیرڤان بارزانی لە فڕۆکەخانەی بەتین لەلایەن وەزیری دەوڵەت، ئەحمەد بن عەلی سایغ و باڵیۆزی عێراق لە ئەبوزەبی، مەزهەر مستەفا جبوری و کۆنسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر، ئەحمەد ئیبراهیم زاری پیشوازیی لێکرا.

بڕیارە رۆژی شەممە، ١٢ی حوزه‌یرانی ٢٠٢١ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ئیمارات لەگەڵ جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئیمارات، محەمەد بن زائید ئال نەهیان کۆببێتەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئیمارات و چۆنیەتیی فراوانکردنی بوارەکانی ھاوبەشی و ھاریکاریی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئیمارات تاوتوێ دەکەن، لەبارەی دوایین پێشھات و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە بەگشتی بیروڕا دەگۆڕنەوە.

سەرەتای مانگی ئایاری رابردوو، كۆنسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر، ئه‌حمه‌د ئیبراهیم زاری بانگهێشتنامه‌يه‌كى محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هيانی راده‌ستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی كرد بۆ سه‌ردانى ئيمارات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın