Sarp Özer
11 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2021
سیسیلی-AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ لیبیا، چووه دوورگه‌ی سیسیلی له ئیتاڵیا و له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا، بێن واڵس و وه‌زیری به‌رگریی ئیتاڵیا، لۆرێنزۆ گوێرینی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێقۆڵیی ئه‌نجامدا.
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ دوورگه‌كه، ئاكار سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی ئیتاڵیا، لۆرێنزۆ گوێرینی كۆبوویه‌وه و دواتر به‌شداریی له كۆبوونه‌وه سێقۆڵییهكهدا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له به‌نده‌ری ئاوگوستا به‌ڕێوه‌چوو، تاوتوێی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ر سێ وڵات له بواری به‌رگریی و ئاسایش كرا، و بیروڕا له‌باره‌ی بابه‌ته ناوچه‌ییه‌كان ئاڵوگۆڕكرا.
ئاكار له‌دوای كۆبوونه‌وه سێقۆڵییه‌كه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا، بێن واڵس ئه‌نجامدا.
دوای ته‌واوبوونی هه‌ر سێ كۆبوونه‌وه‌كه له لێدوانێكدا، وه‌زیری به‌رگریی توركیا باسی له‌وه‌كرد، كۆبوونه‌وه‌كان بنیاتنهرانە و ئه‌رێنی به‌ڕێوه‌چوون و رایگه‌یاند: "به خۆشحاڵییه‌كی زۆره‌وه ئه‌وه‌م بینی كه سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ی تاوتوێمان كردن، لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌شمان هه‌بوو".
پاشان وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاكار به‌ره‌و لیبیا به‌ڕێكه‌وت.