Behlül Çetinkaya
10 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2021
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا گرنگی بە تورکیا و ناوچەکەی دەدات و گوتی، "ئەوە دەبینین کە (ئەمریکا) نەک تەنھا لە پرسی لیبیا و سووریادا، بەڵکو لە زۆر بواردا ھەر لە دەریای ناوەڕاستەوە تا دەریای رەش، و قەوقاز، خوازیاری ئەنجامدانی ھاریکارییە لەگەڵ ئێمەدا".
چاوشئۆغڵو، لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی راستەوخۆی کەناڵی TRT Haber، ھەڵسەنگاندنی بۆ بابەتەکانی رۆژەڤ کرد.
مەولود چاوشئۆغڵو، باسی لە دیداری دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا (ADF) کرد کە ھەفتەی داھاتوو بەڕێوەدەچێت و گوتی: "وا بڕیاربوو ساڵی پار ئەو دیدارە ئەنجامبدرێت بەڵام بەھۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆ ئەمساڵ دواخرا".
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو، لە بارەی لووتکەی ناتۆ کە ھەفتەی داھاتوو ئەنجامدەدرێت گوتی، "ئێمە کۆبوونەوەی سەرکۆمارمان لەگەل سەرۆکی نوێی ئەمریکا، جۆ بایدن دەکەینە پلانی سەرەکی بەڵام ئەم لووتکەیە خۆی زۆر گرنگە، تاوتوێی دیدگەی ساڵی ٢٠٣٠ی ناتۆ دەکرێت".
چاوشئۆغڵو، سەبارەت بە گرژییەکانی پەیوەست بە سستەمی بەرگریی ئاسمانی گوتی، "مەرج نییە ھەر پاتریۆت بێت. ئەگەر ئەمریکا لەبارەی پاتریۆتەوە گەرەنتی نەدات، ئەوا ئێمە زۆر بەباشی دەتوانین لە ھاوپەیمانەکانی دیکەمان، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی بکڕین".
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ ئەمریکا، مەولود چاوشئۆغڵو، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا گرنگی بە تورکیا و ناوچەکەی دەدات و گوتی: "ئەوە دەبینین کە (ئەمریکا) نەک تەنھا لە پرسی لیبیا و سووریادا، بەڵکو لە زۆر بواردا ھەر لە دەریای ناوەڕاستەوە تا دەریای رەش، و قەوقاز، خوازیاری ئەنجامدانی ھاریکارییە لەگەڵ ئێمەدا".
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆعڵو، لە بارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل، گوتی، "بۆ ئەوەی کە پەیوەندییەکانمان بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەبچن، پێویستە ئیسرائیل دەستبەرداری سیاسەتی دوژمنکارانەی ببێت".