Dildar Baykan
13 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2020
واشنتۆن - AA
لە ئەمريكا لە ماوەى ٢٤ كاتژمێردا رابردوودا دوو هەزار و ٣١٩ توشبووى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و بەوشێوەيە كۆى گشتى ژمارەی ئەو کەسانەی كە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە گەیشتووهتە ٣٠٥ ھەزار و ٨٨ کەس.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٥٤ ھەزار و ١٠٨ کەسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، و كۆی گشتیی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووهتە ١٦ ملیۆن ٥٥١ ھەزار و ٦٣٤ کەس.
ههروهها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٣١٩ کەسی دیکە دوای تووشبوون به ڤایرۆسهكه گیانیان لهدهستداوه و كۆی گشتیی ئەوانەی کە لە ئەمریکا دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتووهته ٣٠٥ ھەزار و ٨٨ کەس.
ھاوکات نۆ ملیۆن و ٦٤٦ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ژمارەى ئەو پشکنینانەى کە ئەنجامدراون ٢١٩ مليۆن و ٥٠٨ى تێپەڕاندووه.
لهسهر ئاستی ناوخۆی ئهمریكاش، ویلایەتی كاليفۆرنيا بە زياتر لە يەك مليۆن و ٥٥٥ هەزار حاڵهت لە پلەى يەكەمدايە، لهدوای ئهویش به نزيكەى يەك مليۆن و ٤٧٨ ههزار حاڵهت تێكساس و فلۆريدا بە زياتر لە يەك مليۆن و ١١٦ هەزار حاڵەت دێن.
لەرووى ژمارهی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشهوه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٥ هەزار و ٥٠٠ حاڵەت لە ریزبهندی یهكهمی سهرجهم ويلايەتەكاندایه، هاوكات حاڵەتەكانى تووشبوون لە ويلايەتەكەدا بەزياتر لە ٨٠٣ هەزار لە دواى ويلايەتى ئيڵینۆی لە پلەى پێنجەمدايە.
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش هيندستان دێت بە زياتر لە نۆ ملیۆن و ٨٧١ هەزار توشبوو، پاشان بەڕازيل كە زياتر شەش ملیۆن و ٨٨٠ هەزار حاڵەتی توشبوون بە پەتاکەى تێدا تۆمارکراوە.