توركيا, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

توركيا.. حەوت هەزار و ٢٤١ حاڵه‌تی تووشبوون و ٨٣ گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

لە تورکیا له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١١٥ هەزار و ٤٠٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام حەوت هەزار و ٢٤١ كەس ئەنجامى پشكنينەكەيان پۆزەتيڤ بووە و ٨٣ كەسيش بەهۆى ڤايرۆسەكەوە گيانیان لەدەستداوە.

Merve Yıldızalp Özmen  | 18.02.2021 - نوێکردنەوە : 19.02.2021
توركيا.. حەوت هەزار و ٢٤١ حاڵه‌تی تووشبوون و ٨٣ گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، لە ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١١٥ هەزار و ٤٠٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام حەوت هەزار و ٢٤١ كەس ئه‌نجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه‌ و ٨٣ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.

"خشته‌ی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له ‌توركیا لەخۆده‌گرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه‌ بڵاوكرايەوە.

بەپێی خشته‌كه‌، ١١٥ هەزار و ٤٠٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام حەوت هەزار و ٢٤١ كەس ئه‌نجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه‌ و ٨٣ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٦٤٠ نەخۆشيش دەستنيشانكراوە.

هەر بەپێی خشته‌كه‌، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی حەوت هەزار و ٢١٧ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووه‌وه‌كان بۆ دوو مليۆن و ٥٠٤ هەزار و ٥٠ كه‌س بەرزبوويەوە‌.

بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٣١ مليۆن و ٩٨١ هەزار و ٤٩٢ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٦١٦ هەزار و ٦٠٠ حاڵه‌ت، گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ٢٧ هەزار و ٨٢١ حاڵه‌ت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ١٨٧ نەخۆشن.

بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٣،٦ بووه‌. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٤٧،٩ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگه‌یشتووان لەسەدا ٥٩،٦ـه، رێژەى پڕبوونى قه‌ره‌وێڵه‌كانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣٠،١ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٨ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın