Abderrazak Boulkemh,Halime Afra Aksoy,Enes Canlı
13 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2020
جەزائير - AA
سەركۆمارى جەزائير، عەبدولمەجيد تهبوون كە بۆ وەرگرتنى چارەسەری پهتای ڤايرۆسى كۆرۆنا لە ئەڵمانيايە، چاكبوونەوەى دۆخی تهندروستیی راگەياند و ئاشكرايكرد، بۆ ئامادەكارى بۆ هەلبژاردنى خۆجێى پێشوەخت، رێنمايى داوە لە ماوەى ١٥ رۆژدا ياساى نوێى هەڵبژاردن ئامادەبكرێت.
عەبدولمەجيد تهبوون كه دواى تووشبوونى بە ڤايرسى كۆرۆنا و چوونى بۆ ئەڵمانيا بهمهبهستی وەرگرتنى چارەسەر لە مانگى تشرينى يەكەمدا، لهو كاتهوه تا ئێستا بۆ يەكەم جار گرتەيەكى لە رێگەى هەژمارى خۆى لە تويتە بڵاوكردەوە و چاكبوونهوهی دۆخی تهندروستیی، گەڕانەوەى لە نزيك دەرفەتدا بۆ وڵاتەكەی و بنیاتنانهوهی جەزائيرێكى نوێ راگەياند.
تهبوون ئاماژەى بەوەكرد، رێكهوتی گەڕانەوەى هێشتا ديارينەكراوە بەڵام لە ماوەى دوو بۆ سێ هەفتە داهاتوودا دەگەڕێتەوە و جەختى لەوەشكردهوه، بە بەردەوامى بەدواداچوونى بۆ دۆخی وڵاتەكەى كردووە.
سەركۆمارى جەزائير ئاشكراشیكرد، بەمەبەستى دەستپێكردنى قۆناغى دواى دەستوور، رێنمايى داوە لە ماوەى ١٥ رۆژدا ياساى نوێى هەلبژاردنەكان ئامادەبكرێت.
عەبدولمەجيد تهبوون وەك ئاماژەيەك بۆ رێككەوتنى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكان لە نێوان مەغريب و ئيسرائيل رایگهیاند: "جەزائير بەهێزە، زۆر لە پێشبينييەكانى كەسانێك بەهێزترە. ئەوەى ئێستا روودەدات ئێمە زۆر لە پێشتر دەمانزانى، بەڵام جەزائير ناهەژێت".
تهبوون پێشتر لەو لێدوانانهی كە سەبارەت بە ههمواركردنهوهی دەستوور دابووی، جەختى لەوەكردبوويەوە كە كاری لهپێشینەى ئەو بریتییه له ئهنجامدانی گۆڕانكارى لە هەڵبژاردنەكانى پەرلەمان و ههڵبژاردنه خۆجێیهكان.