Ali Makram Ghareeb
02 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2021
كه‌ركووك – AA
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، حه‌سه‌ن توران رایگه‌یاند كه دوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق له ١٠ی تشرینی یه‌كه‌م پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق ده‌گۆڕێت.
توران به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان بێكاری، گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌پێی پێویست كۆتایی‌یان پێ بێت كه چه‌ندین ساڵه به‌رۆكی عێراقی گرتووه.
حەسەن توران ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هیواخوازن له خولی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌موچاوی نوێ، گۆڕانكاری و قه‌واره‌ی سیاسیی جیاواز ببینن.
توران ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌پێی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن رێگه له‌به‌رده‌م كه‌سانی سه‌ربه‌خۆش كراوه‌ته‌وه خۆیان كاندید بكه‌ن بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
به‌پێی ده‌ستووری عێراق ئه‌و وڵاته له دوو پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی فه‌رمی پێك دێن ئه‌وانیش عه‌ره‌ب و كوردن.
به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان له سه‌دا ٧٥-٧٨ی عێراق عه‌ره‌ب و له سه‌دا ١٥-٢٠یش كورده.
هه‌رچه‌ند باس له‌وه‌یش ده‌كرێت كه توركمان و پێكهاته‌كانی دیكه له سه‌دا ٥-٧ پێك ده‌هێنن، به‌ڵام لایه‌نه توركمانه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌یان زۆر له‌و رێژه‌یه زیاتره.