Yasemin Kalyoncuoğlu
15 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، سێ هەزار و ٢٢٣ حاڵەتى نوێى تووشبوون و ٨٩ گيانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆناى نوێ (COVID-19) تۆماركراون.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى"covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ئەمڕۆ ١٤٢ هەزار و ٤٩٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام، سێ هەزار و ٢٢٣ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه تۆماركراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٨٩ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، دوو هەزار و ٥٦١ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٣٥٣ هەزار و ٦٦٣ کەس بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ١٦ مليۆن و ١٥٦ هەزار و ٤٧٠ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٤١٤ هەزار و ٢٧٨ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ١١ هەزار و ٥٠٧ حاڵهت.
هاوكات، ژمارەى كهیسه چالاكەكان ٤٩ هەزار و ١٠٨ و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە سێ هەزار و ٤٣٩ نەخۆشە.
بە پێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەهەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٤،٢ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٥٣،٥ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٦٩،٩ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣٤،٩ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ١٢ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٧يـه.
- "ژمارەى ئەو نەخۆشانەمان كە دۆخيان ناجێگيرە روو لە هەڵكشان دەكات"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان نووسیوویەتی، "ئەمڕۆ سێ هەزار و ٢٢٣ حاڵەتى نوێى تووشبوون. گيانلەدەستدانى رۆژانە نزيكەى ١٠٠ كەسە. هێزى كارمەندانى تەندروستيمان و تواناى ژێرخانى تەندروستيمان سنوورێكيان هەيە. بە پابەندبوونتان بە رێنماييەكانەوە هێز بدەنە بەرەنگاربوونەوەكە".