Yusuf Özcan
16 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2020
پاريس - AA
لە فەڕەنسا لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا ٣٠٢ تووشبووى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) گيانيان لەدەستدا.
بە گوێرەى ئەو ئامارانەى كە لە دامەزراوەى تەندروستيى گشتييەوە بڵاوكراوەتەوە، ماوەى دوو رۆژە ژمارەى رۆژانەى گيانلەدەستدان رووى لە داكشان كردووە.
بەپێى ئامارهكان لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٣٠٢ تووشبووى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و كۆى گشتى گيانلەدەستدان بە كۆرۆنا گەيشتووهتە ٤٤ هەزار و ٥٤٨.
هاوكات، ٢٧ هەزار و ٢٢٨ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و كۆى گشتى حاڵەتەكانى تووشبوون بۆ يەك مليۆن و ٩٨١ هەزار و ٨٢٧ حاڵەت بەرزبووەتەوە.
هەر بە پێى ئامارەكان چارەسەرى پزيشكيى ١٧ هەزار و ٣٩٠ تووشبوو لە نەخۆشخانەكان بەردەوامە كە دوو هەزار و ٧٦١ نەخۆشيان لەژێر چاودێرى چڕدان.
رێژەى ئەو پشكنينانەى كە بە پۆزەتيف دەردەچن لەسەدا ١٦،٩یه.