Muhammet Ali Kemal
31 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2017
دوای ئەوەی لەمیانەی لێکۆڵینەوەیەکی پەیوەست بە دۆسیەی تیرۆر بڕیاری ''دەستگیرکردن''ی بۆ دەرکرا، پەرلەمانتاری ئادانای هەدەپە، مەراڵ دانش بەشتاش دەستگیرکرا و پاشان دەستبەسەرکرا.
مەراڵ دانش بەشتاش لەلایەن دادگای ئێشکگرەوە بە مەرج لە دۆسیەی تاوانی ''ئەندامێتیی لەرێکخراوی تیرۆریستیی چەکداردا'' ئازادکرابوو، بەڵام سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی دیاربەکر، تانەی لەبڕیارەکە دا، پاشان بڕیاری ''دەستگیرکردن''ی بۆ دەرکرا و دوای ئەوەش دەستگیر کرا و رەوانەی دادگا کرایەوە.
بەشتاش لە دادگای ئێشکگری پێنجەمی تاوانەکان لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کرا و بە تاوانی ''ئەندامێتیی لە رێکخراوی تیرۆریستیی چەکدار" بڕیاری دەستبەسەر کردنی بۆ دەرکرا.