لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ئیزمیر دەستگیرا بەسەر دوو ملیۆن و ٣٠٩ هەزار و ٧٧٤ حەبی هۆشبەردا
Izmir
ئیزمیر - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە قەزای کاراباغڵار لە پارێزگای ئیزمیر، دەستگیرا بەسەر دوو ملیۆن و ٣٠٩ هەزار و ٧٧٤ حەبی هۆشبەردا و، گومانلێکراوێکیش دەستگیرکرا.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگای ئیزمیر، بە ئامانجی ڕێگریی کردن لە بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر، بەردەوامن لە هەڵمەتەکانیان بۆ ئاشکرا کردنی ناوەندەکانی دابەشکردنی ماددە هۆشبەر لە شارەکەدا.
لەو چوارچێوەیەشدا تیمەکان زانیاریان پێگەیشت لە بارەی بوونی بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر لە دوو شوێنی جیاوازی قەزای کاراباغلار.
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا دوو ملیۆن و ٣٠٩ هەزار و ٧٧٤ حەبی هۆشبەر و، ئامێری دروستکردنی ماددەی هۆشبەر و ماددە خاوەکانی دەستیان بەسەردا گیرا و، گومانلێکراوێکیش دەستگیر کرا.
ژمارەی ئەو حەبە هۆشبەرانەی لەم ئۆپەراسیۆنەدا دەستیان بەسەردا گیراوە، زۆرترین بڕە لە یەک جاردا لە ئیزمیر دەستی بەسەردا گیرابێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
